سەرپەرشتیاری یەکەمی دواناوندی سەردانی هۆڵی ئەزموونەکانی پەروەردەی مەخمووری کرد
رۆژی یەکشەممە (٩\٧\٢٠١٧) مامۆستا کەیفی سەرپەرشتیاری یەکەمی دواناوەندی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ، سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووری کرد بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی هۆڵی ئەزموونەکانی پۆلی دوانزدەیی ئامادەیی ، لەلایەن ماۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور بە گەرمی پێشوازی لێکرا و هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە ..
جێگای باسە مامۆستا کەیفی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور و بەریوەبەڕی و چاودێرانی ئەزموونەکان کرد کە هەموو پێداویستیەکان بۆ هۆڵەکان دابینکراوە و چاودێرانیش دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن ..
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ١١ هۆلی تاقیكردنەوەی بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و ١٣ هۆلی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی ٩ی بنەرەتی تەرخانكراوە، سەرجەم هۆڵەكانیش لە سەنتەری قەزای مەخموورو ناحیەی كەندێناوەو گوێڕ بەتەواوی پێداویستییەكان دابینكراون .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: