Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نۆ لە سەیرترین یاساکان لە جیهاندا

پێش گەشتکردن بۆ هەر وڵاتێک واباشترە یاسای ئەو وڵاتە بخوێنیتەوە  تاوەکو روبەروی کێشە نەبیتەوە بۆ ئەوەی گەشتەکەت بە خۆشی بەسەربەریت.

ماڵپەری” برایت ساید” نۆ لە سەیرترین یاسای لە هەندێک وڵاتی جیهاندا خستۆتەروو:

یەکێک لەسەیرترین یاساکانی وڵاتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوەیە هەر ئاژەڵێکی شیردەری دەریای بچێتە دەریای نەتەوە یەکگرتوەکان بە موڵکی نەتەوە یەکگرتوەکان حسابی بۆ دەکرێت و نابێت هیچ کەسێک دەستی بۆ ببات.

 

رزگارکردنی خەڵک لە خنکان قەدەغەیە بەپێی یاسای وڵاتی چین، چونکە بەپێی فەلسەفەیەکی رۆژهەڵات یاریکردن بە مەسیری خەڵکی کارێکی نامرۆڤانەیە، ئەمەش لە پێناو پارێزگاریکردن لە ژمارەی خاڵکی ئەو ناوچەیە.

 

لە وڵاتی بەریتانیا پێدانی پارچە نان بە کۆتری سەر شەقامەکان کارێکی نا یاساییە و سزای هەیە ،ئەمەش بۆ پارێزگاریکردنی پەیکەر و شوێنەوارە کۆنەکان کەلەسەر شەقامەکان دانراون.

بەپێی یاسایەکی کەنەدی کەلە ساڵی ١٩٨٥ دا دانراوە، هەرکەسێک لە ١٠ دۆلار زیاتر پێداویستی بکرێت دەبێت پارەی کاغەز بات نەک پارەی ئاسن، ئەمەش بۆ پاراستنی داهاتی پارە ئاسنەکان .

ساموا یەکێکە لە دورگەکانی دەریای هێمن،یەکێک لە یاساکانی ئەوەیە ئەگەر هەر پیاوێک یادی لە دایکبونی خێزانەکەی لەیاد کرد ئەوا یاسای ئەو وڵاتە سزای مادی دەدات و پارەکەش دەگەرێتەوە بۆ خێزانەکەی.

_87130451_87130450

لە وڵاتی تایلەند دەبێت ئاگاداری هەنگاوەکانت بیت،چونکە ئەگەر پێت لەسەر پارەیەکی ئاسن دانا ئەوا بەپێی یاسای ئەو وڵاتە سزادەدرێیت، ئەمەش بەهۆی بونی ئاسەوار و وێنەی هەندێک شوێنی ئەو وڵاتە لەسەر پارە وردەکەی.

دەبێت هەمو کەسێک پێبکەنێت ئەمەش بەپێی یاسای شاری میلانۆ لە ئیتاڵیا، خەڵکەکانی ئەو شارە دەبێت بە بەردەوامی پێبکەنن تەنانەت ئەگەر لە پرسەشدابن، ئەگەر وانەکەن غرامە دەکرێن.

هاوای ئەگەر چی شوێنێکی گەشتیارییە بەڵام بۆ ئەو کەسانەی لە شەودا گۆرانی دەڵێن گونجاو نییە، چونکە گۆرانی وتن لە شەودا نایاساییە وغرامەی هەیە.

بەکارهێنانی گسکی کارەبای لە سەعات ١٠ شەو تاوەکو حەوتی بەیانی قەدەغەیە، ئەمەش بەپێی یاسای شاری ملبۆرن لە وڵاتی ئوسترالیا.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

نۆ لە سەیرترین یاساکان لە جیهاندا Reviewed by Unknown on 5:12:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.