Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەفەرمی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم راگەیاند

بە فەرمی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان راگەیاند. سەرچاوە: کەناڵی الجزیرە لە عەرەبیەوە زانکۆلاین ماڵپەری جەزیرەی قەتەری لەهەواڵیکیدا رایگەیاند کە نوێنەری ئەمریکا بۆ شەری دژ بە داعش، بریت مککورک ، رایگەیاندوە کە ئەمریکا پشتگیری ئەنجامدانی گشتپرسی ناکات لەهەرێمی کوردستان و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە هێشتا شەری داعش تەواو نەبوەو ئەم کارەی هەرێم بەم خێراییە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پرۆسەی شەری دەژ بە داعش خاو دەکاتەوەو ئەمە لاکتێکدایە هێشتا دعش لە تەلەعفەرو حەویجەی هاوسنوری کوردستان باڵا دەستن. ماککۆرک رایگەیاند کە باشترین رێگا ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەن و راپرسی ئەنجام نەدرێت. شایانی باسە لە ماوەی رابردودا هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندبوو ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆئەوەیە کارتی سیاسیان بەهێز بکەن بەرامبەر عێراق و بۆ سەربەخۆیی نیە. لینکی هەواڵەکەی جەزیرە: https://cdn.ampproject.org/c/www.aljazeera.net/amp/news/arabic/2017/7/13/واشنطن-تعارض-الاستفتاء-على-استقلال-كردستان-العراق  

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەفەرمی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم راگەیاند Reviewed by Unknown on 6:43:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: