Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

داعش پێشمەرگەیەکی تری شەهید کرد

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری خورماتوو راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەك لەمیحوەری  سێ خورماتوو بەگولەی قەناس بەدەستەكانی داعش شەهیدبووە. پێشمەرگەكە ناوی دڵشاد مستەفا حسێنە و خەڵكی شاری رانیەیە، ئەوە دووەم پێشمەرگەیە لەماوەی دوو رۆژدا بەقەناس لەلایەن داعشەوە شەهیدبكرێت. حاجی زوهدی فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری خورماتوو بە خەندانی راگەیاند، كاتژمێر 7:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ قەناس بەدەستێكی داعش پێشمەرگەیەكی شەهیدكرد. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوە دووەم پێشمەرگەیە لەماوەی دوو رۆژدا لەو میحوەرە  بەگولەی قەناس بەدەستەكانی داعش شەهید دەبێت. بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەبێت سنورەكە لەچەكدارانی داعش پاكبكرێتەوەو لەناوچەكە دووربخرێتەوە. هاوكات عەبدوڵا بۆر بەرپرسی میحوەری خورماتووی پێشمەرگە بەخەندان-ی راگەیاند، ئەو پێشمەرگەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەهید بووە لە دەواجینەكانی نزیك دبس كە بەرانبەر سەنگەرەكانمانە تەقەی لێكراوە. ئاماژەی بەوەشكرد، دوور نێوان سەنگەرەكانیان و چەكدارانی داعش سێ كیلۆمەترە پێدەچێت ئەو قەناس بەدەستەی تەقەی كردووە هاتبێتە پێشەوەو ئەوە دووەم پێشمەرگەیە لەماوەی دوو رۆژدا بەقەناس شەهیددەبێت.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

داعش پێشمەرگەیەکی تری شەهید کرد Reviewed by Unknown on 9:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.