Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەبارەت بە گواستنەوە و وەرگرتنی قوتابیان لە قوتابخانە ئینگلیزیەكاندا

دوابەدوای جێبەجێ كردنی بڕیاری بە ئینگلیزی كردنی قوتابخانەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ،زۆریك لەقوتابیانی قوتابخانە(ئەهلییەكان) ڕویان لە قوتابخانە (حكومییەكان) كردەوە و ژمارەی ئەو قوتابیانەش ساڵانە لە هەڵكشاندایە ، بۆئەم مەبەستە و چۆنییەتی گواستنەوە و ڕێكخستن و دەركردنی هەندێك بڕیار و ڕێنمایی لە بەرژەوەندی قوتابیان بەڕێز ( نازدار ئەحمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیە بۆ پەیجەكەمان دوا :
وەك لیژنەی باڵای بە ئینگلیزی كردنی ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی ، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو كۆبونەوەیەكی تایبەتمان گرێدا ، لە زۆر گۆشەنیگاوە لەم بابەتەمان كۆڵییەوە و چەندین ڕێ وشوێن وڕێنماییمان دەستنیشان كردوە بۆ ئەوەی بكرێنە بڕیار بۆ ئاسانكردنی چۆنییەتی وەرگرتنی قوتابیان، كە خواستی بەشێكی زۆری ئەو قوتابیانەیە كە دەیانەوێت لە قوتابخانە حكومییەكاندا درێژە بە خوێندن بدەن بۆ هەموو قۆناغە بنەڕەتییەكان وە بتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەو مەبەستە ، بێجگە لە قوتابیانی قۆناغی (حەوتەم ) كە شێوازی وەرگرتنیان جیاواز دەبێت ، هەروەها ڕۆژی (دووشەممە) ی داهاتو بۆ جاری دووەم كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بەفەرمی بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست دەربكەین بۆ ئەو مەبەستە و لە دوای ئەو بەروارەوە دەست بكرێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكان ..
لەبەشێكی تری قسەكانیدا بەڕێز ( مامۆستا نازدار ) ڕونیكردەوە كە هەدوو ناوەندی خوێندن ( قوتابخانەی ڕؤزی ئینگلیزی و كۆمەڵگەی پەروەردەیی) لەسنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ، زۆرترین فشاریان لەسەرە و زۆرترین ژمارەی قوتابیان ڕویان تێدەكات ، بۆیە پێویستە ڕێگاچارەیەك بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەرئەو دوو ناوەندە بدۆزرێتەوە ...
بەڕیز (م . نازدار ئەحمد) لە چوارچێوەی لێدوانەكەیدا و لە تەوەرێكی جیاوازدا باسی لە بە كۆتا گەیشتنی ئەزموونە گتشی و نیشتمانییەكانی كردو وتی كە بە سەركەوتویی بەڕێوە چوە و هیچ گرفتێك نەبووە كە شایەنی باسكردن بێت ، هەروەها ڕاشیگەیاند كە هەفتەی داهاتو بڕیارە پارەی (چاودێری مامۆستایان) دابەش بكرێت ..

سەبارەت بە گواستنەوە و وەرگرتنی قوتابیان لە قوتابخانە ئینگلیزیەكاندا Reviewed by k on 10:55:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.