Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کچێکی ئەڵمانی لەدوای ونبوونی لە موسڵ دەستگیرکراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا کچێکی ئەڵمانی لەدوای ساڵێک لە ونبوونی لەم هەفتەیەدا لە موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، ئەو کچە ١٦ ساڵە, ساڵێک لەمەوپێش پەیوەندی کردووە بە گروپە توندڕەوەکانەوە و لە شاری دریسدین نەماوە و گەشتیکردووە بۆ عێراق تا لە تەنیشت چەکدارانی داعشەوە شەربکات”.

ئاماژە بەوەشکراوە “کچەکە دوای ئەوەی کە موسڵمان بووە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە، ڕێگای بۆ ئاسانکراوە تا بگاتە عێراق بۆلای داعش”.

ئەو ئاژانسە نوسیویەتی “کچەکە لەگەڵ گروپێکی پێنج کەسی کە هەموویان ئەڵمانی بوون، لە شاری موسڵ دەستگیرکراون و تا ئێستا پۆلیس وردەکاری لەبارەی ئەڵمانییەکانەوە بڵاونەکردووەتەوە”.

پێشتر داواکاری گشتی شاری دریسدین بە تۆمەتی “ئامادەکاری بۆ خراپەکاری و توندوتیژی، تۆمەتی کچەکەی ڕاگەیاندبوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی کچەکەوە کەیسەکە داخراوە”.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دی وێڵتی چاپی ئەڵمانی “لەناو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون ژنانی ئەڵمانی و ڕووسی و تورکی و کازاخستان و لیبیاییان تێدایە”.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە ئەو کچە لە تونێلێکدا دۆزراوەتەوە کە لەهەمان کاتدا تێیدا دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک مادەی تەقەمەنی و چەکدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کچێکی ئەڵمانی لەدوای ونبوونی لە موسڵ دەستگیرکراوە. Reviewed by Unknown on 11:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.