Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانکۆ و پەروەردەی کوردی؛ ناوێکی زل و ناوەڕۆکێکی پوچ

زانکۆ و پەروەردەی کوردی؛ ناوێکی زل و ناوەڕۆکێکی پوچ! ئاراز ئەحمەد محەمەد + – لە دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەساڵی ١٩٩٢وە، سێکتەری پەروەردە و ئەکادیمی کوردی لە سەر هەردو ئاستی قوتابخانە و زانکۆکان پەیوەست بوە بە سیستەمی هەڕەمەکی هەڵسەنگاندنی قوتابی و خوێندکاران لەسەر بنەمای نمرەی بەرز نەک بەهرە و توانا و توانستی تاکەکەسی. سیستەمە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و سیستەماتیک حەز و خولیا و نیگا و ئارەزوی نەک تەنها فێرخوازان بەڵکو مامۆستایانیشی کۆتبەند و فەرامۆش کردوە.   خوێندکاری کورد لە گشت ئاستەکانی خوێندندا تەنها فێری جوینەوەو دوبارەکردنەوەی ئەو زانیاری و وانە و ئامۆژگارییانە دەکرێت کە مامۆستا رۆژانە لە سنوری ناوەڕۆکی پەرتوک و مەلزەمەکانەوە دەرخواردی دەدات. لە هەناوی پرۆسەیەکی لەو جۆرەدا، ئەندێشەکردنەوە بڤەیە و خوێندکار خولیایی گەورەی تەنها ئەوەیە بتوانێت مامۆستا لە خۆی رازی بکات، کەچی مامۆستاش بە زەحمەت قایل دەکرێت.     پەروەردە و پیرۆزکردنی دەق پیرۆزگرتنی دەق و روانین لە مامۆستا وەک پاسەوانێکی سەربازی دو دنیابینی رەگداگوتیوی پرۆسەی ماندوکردنی عەقڵی خوێندکاری کوردە و زامێکی نەک تەنها دەرونی، بەڵکو هەندێکجار جەستەیشی جێکردوە. لە هەناوی وەها سیستەمێکدا هیچ جۆرە سیمایەکی درەوشاوە بەدیناکرێت و تاکی ئیرادەگەر ناهێنێتە بەرهەم. بەڵکو دەبێتە هۆکاری بەرتەسکی هۆشیاری تاکەکەس و بوغرایی و خودپەرستی لە هەندێک دۆخداو شڕەخۆری و تاڵانکاری و سەرکردە-پەرستی لە هەندێک دۆخی تردا. تاکی پەروەردەبوی [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

زانکۆ و پەروەردەی کوردی؛ ناوێکی زل و ناوەڕۆکێکی پوچ Reviewed by Unknown on 8:02:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: