زمانی مرۆڤ هه‌موو تامێك به جیا ده‌ناسێته‌وه
زانایانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كه‌ن زمانی مرۆڤ‌و مه‌مكداره‌كانی دیكه توانای چه‌شتنی تامه ناسه‌ره‌كیه‌كانیشی هه‌یه.
ئه‌و زانایانه له چاوپێكه‌وتنێكیاندا له‌گه‌ڵ گۆڤاری(Nature Neuroscience)ی زانستیی ڕوونیانكرده‌وه» ئه‌وه‌ی تا ئێستا باو بووه ئه‌وه بووه كه زمان توانای چێژكردنی چوار تامی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌وانیش : شیرینی‌و سوێریی‌و تاڵی و ترشییه، هه‌ر به‌شێكیش له زمان چه‌ندین پنتی ووردی له‌خۆ گرتووه‌و توانای چه‌شتنی تامێكی دیاریكراوی هه‌یه، به‌ڵام زمان توانای ئه‌وه‌ی نییه تامی ئه‌و خۆراك‌و خواردنه‌وانه بكات كه تامیان نیه، بۆ نمونه ئاوی پاكژ، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان نادروستی ئه‌و بۆچوونانه‌ی ده‌رخست» .
زاناكان ده‌شڵێن» به‌م دواییه چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه كردووه‌و له‌وكاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد پنته‌كانی چێژكردنمان له هه‌ندێك ناوچه‌ی زمانیان له‌كارخست، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین زمانی ئه‌و مشكانه چۆن تامی شله‌مه‌نییه‌كان ده‌كه‌ن و تامه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه؟»
زاناكان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پنته‌كانی چه‌شتن له‌و ناوچه‌یه‌ی زمانی مشكه‌كان كه به‌رپرسه له‌تامكردنی ترشی، هه‌ر ئه‌ویشه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌كاتی ئاو خواردنه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئاو شله‌یه‌كی بێ تامه، ئه‌و پنتانه په‌یام بۆ مێشك ده‌نێرن بۆ ڕاڤه‌كردنی تامه‌كه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و پنتانه له‌كار خران مێشكی مشكه‌كان نه‌یده‌توانی ئاوه‌كه له‌و شله بێ تامه‌ی دیكه جیا بكاته‌وه كه خرابووه به‌رده‌می مشكه‌كان.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
زمانی مرۆڤ هه‌موو تامێك به جیا ده‌ناسێته‌وه
Reviewed by Unknown
on
5:12:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: