په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر له سیاسه‌ت

هه‌روه‌ك به‌شێكی تری ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی جگه لهخێزانو بنه‌ماڵه، خوێندنگەو بواری په‌روه‌رده‌و زانكۆ‌و مامۆستایان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی فێرخوازانو زانستخوازان، كه‌ده‌كرێ هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕی‌و تایبه‌تمه‌ندی بواره‌كه‌ی لهپهروهردهكردندا، رۆڵی رێنوێن‌و فێرخوازو رێنیشانده‌ر ببینن‌و، گه‌نجه‌كانمان له‌دیارده ناشارستانییه‌كان دوربخه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت حزبه سیاسییه تازه ههڵتۆقیوهكان، لایه‌نگرانیان رووه‌و بیری توندوتیژی په‌لكێش نه‌كه‌ن‌و به‌وانه‌ی رق‌و كینه‌و رێزنه‌گرتنی بهرامبهرو ره‌تكردنه‌وه‌ی بیری پێكهوهییو ره‌فتاری نه‌شیاوو ناشایسته‌ی (به‌رد هاویشتن، وته‌و دروشمی نابه‌جێ، رەتكردنه‌وه‌ی به‌ها جوان‌و پیرۆزه‌كان، ره‌شبینی، تێكدان‌و له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كان به‌هه‌موو كهمووكوڕییهكانیانهوه، هووهاكێشان كه نزمترین ئاستی په‌روه‌رده‌یه)، ئاراستهنهكرێن، به‌تایبه‌ت له‌بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌چاوی نهریتو به‌ها پیرۆزه‌كانی رێزگرتن بكرێت. لهبهرامبهرداو به‌دیوه‌كه‌ی تری‌دا كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ر بۆده‌ربازبوون له‌دۆخی ئاڵۆز‌و چه‌قبه‌ستووی په‌راوێزخراوی گه‌نجان، به‌تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی پرسی به‌شداری پێنه‌كردنیان له‌كایه سیاسییه‌كاندا كاڵ بكرێته‌وه، كه‌مه‌كه‌مه خزاندنی ئه‌و توێژه گرنگه بۆ نێو گۆڕه‌پانی سیاسی‌و ده‌وڵه‌تداری بكرێته دیفاكتۆ(ئه‌مری واقیع )، به‌سوودوه‌رگرتن له‌پێشكه‌وتنی ئه‌ڵماسی سه‌رده‌م، به‌ره‌و سه‌ر تا لووتكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ههڵكشێنو له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی بڕیاردان نزیك بخرێنه‌وه، تا له‌داهاتوودا له‌سه‌ر مه‌سه‌له نهتهوهییو چاره‌نووسسازه‌كان پرس‌و رایان پێبكرێو ده‌رگای ژووره داخراوه‌كانیان له‌سه‌ر واڵابكرێ تا دواجار هاونیشتمانیان به‌ئاسوده‌یی حكومهتو وڵاتیان پێ بسپێرێ.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر له سیاسه‌ت
Reviewed by Unknown
on
9:03:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: