قوتابییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت 97.3% ی نمرەکان بەدەست هێنا
قوتابی ئاكار هیواحامد له به‌شی وێژه‌یی كۆنمره‌ی 97.3% به‌ده‌ست هێنا، ئاكار قوتابییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و نابینایه، له قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی كوڕان له شاری هه‌ولێر توانی به هۆی سوود وه‌رگرتن له ته‌كنته‌لۆژیا و ئامێری میمۆری ڕۆژانه نزیكه‌ی 20 كاتژمێر كۆشش بكات ، ئه‌میش به‌هاوكاری دایك و باوك و مامۆستاكانی له قوتابخانه‌كه‌یان.
ئاكار وێڕای ئه‌وه‌ی دڵخۆشه به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بەڵام به گله‌ییه‌وه وتی : ” گله‌ییم لە وەزارەتی پەروەردە و خودی وەزیری پەروەردە هەیە. بەهۆی ئەوە خوێندكارێك كۆنمرەی 96.8% بوە وەك سێیەمی سەر ئاستی كوردستان دیارییکراوە، لەكاتێكدا كۆنمرەی من 97.3% یە، بۆیە دەبوایە لە مەراسیمی راگەیاندنی نمرەكانی پۆلی 12 پەیوەندیم پێوەبکرایە” .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
قوتابییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت 97.3% ی نمرەکان بەدەست هێنا
Reviewed by Unknown
on
7:23:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: