وەرگرتن لە کۆلێژی کشتوکاڵ دەبێ قوتابیان لە سێ وانە نمرەیان لە 65 کەمتر نەبێت
بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ دەبێ خویندکار لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمترى نەبێت
کۆلێژەکانى کشتوکاڵ
د.کەریم ساڵح عەبدول ئەندامى کۆمیتەکە کورتەیەکى لەبارەى کارى کۆمیتەکەیان و ئامانجى گۆڕانکارییەکانى خستەڕو، هەر بۆ ئەو مەبەستە د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: کۆمیتەکە پێشنیازیکردوە بۆ پێشکەشکردن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، پێویستە نمرەى پۆلى دوانزەى ئامادەیى خوێندکار لە هەریەک لە وانەکانى (کیمیا، زیندەوەرزانى، ئینگلیزى) لە (٦٥%) کەمتری نەبێت، هەروەها پێشنیازیان کردوە بۆ دیاریکردنى ڕەگەزى پێشکەشکار (نێر و مێ) و شوێنى نیشتەجێبون و شیاوى بۆ کاروچالاکى کشتوکاڵى لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکان تایبەتمەندى هەریەک لە بەشەکانى کۆلێژەکە ڕەچاو دەکرێت. وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ستایشى کارەکانى کۆمیتەکەى کرد، دواى ئەوەى پێشنیازەکان خرایە دەنگدانەوە بەکۆى دەنگ پێشنازەکان پەسند کرا، هەروەک بڕیاریشدرا لە وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى داهاتو بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ.
SHVAN
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: