Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کەمترین کۆنمرەی‌ وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2016-2017


بۆ ساڵی خوێندنی‌2016-2017 وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ زیاتر لە 31 هەزار خوێندكاری‌ لە زانكۆ حکومیەكانی‌ هەرێمی‌ کوردستان وەرگرت و، لە ئەمشەوەوە خوێندکاران دەتوانن ناوی خۆیان لەو بەش و کولێژو زانکۆیانە بدۆزنەوە کە لێیی‌ وەرگیراون.

دوای‌ ئەوەی‌ لەماوەی‌ ڕابردودا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ بەچڕی و وردی بەهاریکاری‌ زانکۆکانی‌ کوردستان پلانی‌ وەرگرتنی‌ داڕشت، بەگەیشتنی‌ ناوی‌ تەواوی‌ دەرچوان لەلایەن وەزارەتی‌ پەروەردەوە بەناوەندی‌ وەرگرتن لە وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌، هەوڵەکان لە وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا چڕکراونەوە بۆ ئەوەی‌ بەڕەچاوکردنی‌ پلانی‌ زانکۆکان زۆرترین ژمارەی‌ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ (49018) دەرچوی‌ (12)ی‌ ئامادەیی بەهەردو پڕۆسەی‌ (پێشکەشکردنی‌ ڕاستەوخۆی‌ زانکۆیی‌) و لە ڕێگەی سیستمی‌ (زانكۆلاین)ەوە فۆرمی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كرد، لەو ژمارەیەشدا (30039) دەرچو لە زانكۆ و پەیمانگە حكومیەكان بۆ ساڵی‌ خوێندنی (2016-2017) وەرگیران، هەروەک كەمترین كۆنمرەی وەرگیراو لە پڕۆسەی‌ (زانکۆلاین) بریتی‌ بوە لە  (477.13)، کە دەکاتە ڕێژەی‌ (68.18)، بەڵام کەمترین کۆنمرەی‌ وەرگیراو بەهۆی‌ سیستمی‌ پیشبڕکێ لە ڕێگەی‌ وەرگرتنی‌ ڕاستەوخۆی زانکۆیی‌ بریتی بو لە رێژەی‌ (60%).

هاوکات وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ لە چەند پڕۆسەیەکی‌ دیکەدا دەرچوانی‌ ئامادەییە پیشەییەکان و زانستە ئسلامیەکان و یەکەمی‌ پەیمانگە تەکنیکیەکان و، ڕێژەی‌ (50%) خوێندکارانی‌ بەسیستمی‌ تەکنیکی‌ لە کۆلێژە تەکنیکیەکان وەرگرت، کە کۆی‌ گشتی‌ ئەو ژمارانەش دەگاتە زیاتر لە هەزار خوێندکار، بەوەش کۆی‌ وەرگیراوان بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2016-2017) دەگاتە زیاتر لە ((31 هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان بەو پێیەش ڕێژەی‌ (64 %) خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی‌ ڕابردو و، سەرباری‌ بایکۆتی‌ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی‌ پەروەردەکان لە شارەکانی‌ کوردستان کە بەهۆیەوە نەتوانرا (پاسۆرد و یوزەنەیم) لە کاتی‌ خۆی‌ بگەێندرێتە دەرچوانی‌ دوانزەی‌ ئامادەیی‌، بەڵام هەوڵەکانی‌ وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ بەردەوام بوەو توانی‌ بەزیاتر لە دوو هەفتە لە ساڵانی‌ پێشتر ناوی‌ خوێندکاران ڕاگەێندرێ، ئەوە جگە لەوەی‌ کە ڕێبەری‌ وەگرتنیش بەڕێگەی‌ (ئۆنلاین) خرایە بەردەستی‌ خوێندکاران، بەوەش داهاتێکی‌ زۆر بۆ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان گەڕایەوە.



ئه‌م بابه‌ته 7603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کەمترین کۆنمرەی‌ وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ 2016-2017 Reviewed by k on 3:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.