Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كچە خوێندكارێكی پۆلی12 ئامادەیی نامەیەكی ناخ هەژێن بۆ مامۆستا بایكۆت چیەكانی سلێمانی دەنووسێت

پەیامی من بۆ مامۆستایان تا هەمان هەڵە دووبارە نەکەنەوە
چیتان دەستکەوت ‌؟؟
وەک کەشتیەکی کۆن لە دەریایەکی بێ بندا
هەست بە نغرۆ بوون ئەکەم،چرکە نا چرکەیەک بیری 12ساڵ ماندووبون و نەهامەتیم دەکەوێتەوە
12ساڵ کە خۆشیم تیا نەبینیووە ساتێکم نەبووە بۆ پێکەنینێ،پیاسەیەکی ئێوارانی پایزێ
بیر لەو خوێندنە ئەکەمەوە کە زۆر کاتم بۆی لە دەستت دا وەختگەلێک دەبوایە پڕ لە قاقا و پێکەنین بن و ڕۆحم بخەنە سەما زۆر هاوڕێی ئەزیزم لە پێناویدا فەرامۆش کرد لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەو کەسەم بۆی لەدەست دا کە خەیاڵی ئەوەم دەکرد هەموو ژیانم لە نێو چاوەکانی ئەوا بەسەربەرم
لە 11ساڵی خوێندنمدا هەر وتم دەی (خەونەکانت گەورەترن لە هەموو ئەوانەی لە دەستت داون و بەنرخترە لە هەموو ئە کاتانەی بە دەستت نەهێناون)
بەڵام لە دوا ساتەکاندا کاتێک نزیکتر و نزیکتر ئەبوومەوە لە خەونەکانم هەورێکی ڕەش ئاسمانی خەیاڵەکانی داگیر کردم ،پەڵە هەورێکی چڵکن و ڕەش لە بنەڕەتدا ڕەوا بوون بەڵام واژۆی مەرگی خەونەکانی من بوون
هەورێک بە ناوی بایکۆتەوە چەند مانگێک لە گرنگترین ساتەکانی خوێندنیان لی کوشتم
ئێستا من دەبێ بپرسم

چیتان دەسکەوت؟
پێشێلکردنی مافەکانی من و کوشتنی خەونەکانم ڕەوایە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانتان ؟
لە کۆتاییدا دەستی بایکۆتتان ماچ دەکەم …
ئەو دەستانەتان ماچ ئەکەم کە شیرنترین خەوی ژیانی منیان لە گۆڕنا..

sivo

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

كچە خوێندكارێكی پۆلی12 ئامادەیی نامەیەكی ناخ هەژێن بۆ مامۆستا بایكۆت چیەكانی سلێمانی دەنووسێت Reviewed by Unknown on 12:15:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.