Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌ هۆى رێگرى مامۆستاوه‌ له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ قوتابیە‌كی پۆلی12 میز بە‌خۆی دادە‌كات

دوێنێ  لە هۆڵی تاقیکردنەوەی قوتابخانەی سەردەم کە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تێدا بەرێووەچوو قوتابیەک دوای چەندین جار داوای مۆڵەتپێدان بۆ چوونە دەرەوە بەمەبەستی میزکردن بەڵام لەلایەن سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەی پێنەدراوە و قوتابیەکە ناچار بەهۆی دروست بوونی پاڵەپه‌ستۆوه‌ لەسەر میزڵدانی لە شوێنی خۆی و لە کاتی تاقیکردنەوە میزی کردووە .
له‌و بارەیەوە قوتابی رێکان رەشید حه‌مه‌د ئه‌مین کە ئەو کارەی کردووە بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێدە ئەوەی خستەروو، کە چەندین جار داوای لە مامۆستایان کردووە رێگەی پێ بدەن بچێتە دەرەوە و خۆشیان بەووردی چاودێری بکەن بەڵام مامۆستا و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکە رێگەییان پێ نەداوە.
ئەو قوتابیە ئەوە دەخاتەروو کە ناچاربووە لە شوێنی خۆی و لەسەر هەمان ئەو شوێنەی وەڵامی پرسیارەکانی لێ دەداتەوە مێز بکات و بەناچاری بەخۆیدا بکات.
ئەو قوتابیە کە قوتابیە لە قوتابخانەی خلیفانی ئیواران بۆ سپێدە وتیشى،” پێشتر لە هەمان هۆل رێگە بە قوتابی تر دراوە بۆ میزکردن و کاری تر بچێتە دەرەوە بەڵام ئەمرۆ رێگریان لەو کردووە بۆیە ناچاربووە ئەو کارە لە کاتی تاقیکردنەوە ئەنجام بدات و بۆنی میزەکەشی دەورووبەری و هۆلەکەش بگرێتەوە و بەو شێوازە ئەمرۆ وەڵامی تاقیکردنەوەی داوەتەوە.
سپێدە هەوڵیدا رای مامۆستایانی سەرپەرشتی هۆڵەکە وەربگرێت و پەیوەندیەکان بەردەست نەبوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

به‌ هۆى رێگرى مامۆستاوه‌ له‌ كاتى تاقیكردنه‌وه‌ قوتابیە‌كی پۆلی12 میز بە‌خۆی دادە‌كات Reviewed by Unknown on 9:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.