Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نهێنی دەرکردنی ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرابوو. یەکێتی بەرەو پارچەپارچەبونی زیاتر

دەڤەری سلێمانی وگەرمیان لە ژێر مەترسییەکی گەورەدایە..تازووە پانیکەکان بێ کاریگەر بکەن!.
دەرکردنی ئالا تالەبانی لە پۆستەکەی ، پاداشتێکە بۆ پارتی!.
پانیکەکان، دەڤەری سلێمانی بەرەو ئاژاوە و ناسەقامگیری دەبەن!.
نیازی حامید

زۆرجار پانیکەکان بۆ پاساوی وابەستەبونیان بە پارتی ، باس لەوەدەکەن ئەگەر (مراعات)ی پارتی نەکەین ، شەری ناوخۆ روودەدات، دیارە ئەم پاساوە پاساوێکی زۆر لاوازە .
پانیکەکان لە ئۆرگانی پارتیدا دەستبەکارن و فەرمانیش لە خودی رایەدارانی پارتی وەردەگرن ، بەڵام لەناو رێکخستنەکان یەکێتی و مەتبەخی دورستکردنی بریاری سیاسی کاران.
پارتی دەمێکە هەوڵدەدات ئاژاوە و ناسەقامگیریی بخاتە دەڤەری سلێمانی کە گۆڕان و یەکێتی وهەموو ئەوانی دیکە تێدا بەشدارن لە ئیدارەدان ، تا نەوشیروان مستەفا بە فیزیکی بوونی هەبوو ، ریگەی دەگرت لەو پیلانە پڕ لە ئاژاوەی پارتی. نمونەش زۆرە کە پێویست بە هێنانەوە ناکات.
پانیکەکان پاش کردە بەناودەنگەکەی هۆیهالێکردن ، زیاتر کاراتر بوونە و دەیانەوێت تۆڵە لەو دەڤەرە بکەنەوە ، بۆیە پارتی باشتر هانیان دەدات.
گەورەترین بەهانەیەک بەدەست پارتییەوە کە بیخاتە دەست پانیکەکان ، پارچە پارچەکردنی جڤاکی ئەو دەڤەرەیە ، کە دیارە، ئەو بەهانەیەش گاڵتەجاری ریفراندۆمە.
یەکێتی دەبێت وریا بێت، گۆڕان دەبێت توندتر بێت ، نانەوەی ئاژاوە لە سەردەستی پانیکەکان لە ئان و ساتدایە.
دەرکردنی ئالا تالەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا ، پاداشتکردنی پارتییە و بەڵگەی دەستڕۆیشتووی پارتییە لە ناو یەکێتی، چونکە هەمیشە ئاڵاتالەبانی دەنگێکی دیار و هەقبێژیی کوردان بووە لە پەرلەمانی عێراق ، زۆرجار سنوری حزبایەتی و نەتەوەیشی ئاودیو دەکرد ، وەک مرۆڤێکی چالاک دەبینرا.
یەکێتی بە قەدەر پارتی تاوانبارە و بەشدارە لە تاوانی تالانکردن و دەستواڵاکردنی پارتی بۆ تاوان، بەڵام بۆ ئەوەی ئارامی ئەو دەڤەرە ، یەکێتی گرنگە و، لەسەریەتی پانیکەکان هەرچی زووە بێ کاریگەر بکات ، چۆن دەیکات ئەوان دەیزانن ، لێ کارێکی گرنگە دەبێت بکرێت . نابێت ئەوە لە بیربکەن ، لە ئانی سەرهەڵدانی ئاژاوە وپشێوی یەکەم زەرەرمەند خودی یەکێتی دەبێت ، ئەمە سەرباری ئەوەی یەکەم سودمەندیش پارتی وپانیکەکان دەبن.
پاساوی هەڵگیرسانی شەری ناوخۆ ، پاساوێکی لاوازە پارتی تەلقینی پانیکەکان دەدات ، پارتی بۆتە دەزگایەکی مافیای سەرمایەدار و تالانچی ، نایەوێت شەڕ دورست ببێت ، ئەمە سەرباری ئەوەش پارتی بێ کەسە ، تەنها سیستەمێکە لە تۆری تالانکردن ، بە کورتی بەشێکە لە ئاکەپە.

*پارتیەکانی ناو یەکێتی


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نهێنی دەرکردنی ئاڵا تاڵەبانی ئاشکرابوو. یەکێتی بەرەو پارچەپارچەبونی زیاتر Reviewed by Unknown on 12:04:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.