نهێنیەکی گرێبەستەکەی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای رۆز نەفتی روسی ئاشکرابو
لە ڕونکردنەوەیەکدا کە ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵ سۆران عمر دەڵیت حکومەتی هەرێم بە بێ بوونی پەرلەمان گرێبەستی نەوتی ئیمزا دەکات و کەس ئاگاداری ناوەڕۆکی گرێبەستەکە نیەو بەپێی زانیاری ٣ ملیار دۆلار پێشەکی بۆ ئیمزاکردنی ئەم گرێبەستانە دراونەتە حکومەتی هەرێم و کەسیش نازانێ ئەو پارە چیی لێکراوە. شایانی باسە ٤٨ کاتژمێرە نێچیرەڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و ئاشتی هەورامی لە روسیان و چەند گرێبەستێکیان واژۆ کردوەو لە وەلامی پرسیاری کەناڵی روداودا کە ئایا باسی سەربەخۆیی کراوە لە کۆبونەوەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی روسیا، نێچیرەڤان بارزانی خۆی لە پرسیارەکە دەربازکرد و ناراستەوخۆ وتی باسی سەربەخۆیی نەکراوە.
چاودیرانی سیاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم رێکەوتنەش وەک رێکەوتنەکانی تر بە هێنانی کارەسات و ماڵوێرانی بۆ خەلکی کوردستان لەقەڵەم دەدەن و هیواخوازن چیتر ئەم حکومەتە ناشەفافانە و بێ بەرنامە یاری بە داهات و سەرچاوەی ئەم وڵاتەوە نەکات.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: