Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چ شتێك واى كردووه‌ ڤۆڵتێر هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بگۆرێ

هه‌ردی ئه‌نوه‌ر

كه‌ باسی سه‌رده‌مى نوێگه‌رى ده‌كرێ باسی رۆشنبیران و بیرمه‌ندانى نوێگه‌ر ده‌كرێ. بێگومان كۆمه‌ڵێ ناوو كه‌سایه‌تى جێگه‌ى ده‌ستیان دیاره‌ زۆر به‌ ڕوونى، له‌وانه‌: رۆسۆ، ومونتسكیو، ودیدرو ، هەروەها ڤۆڵتێر کە جێ مه‌به‌ستى ئێمه‌یە لێرە ئه‌ویش یه‌كێك بووه‌ له‌ نوێگه‌ران.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین و مه‌به‌ستمانه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵوێستى ڤۆڵتیر به‌رامبه‌ر ئیسلام كه‌ تا ئه‌مڕۆ په‌رده‌ی زۆر له‌سه‌ره‌و قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێ.
ڤۆڵتیر ناوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ فرونسوا مارى أروی(1694-1778) بیرمه‌ندێكى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌.
دیارە هیچ گومانمان نیه‌ لەوەی كه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر لاى ئێمه‌ى موسڵمان پێگه‌ و مه‌نزڵگه‌ى گه‌وره‌یه‌ وه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات ئێمه‌ ته‌زكیه‌ى بكه‌ین خوا خۆى ته‌زكیه‌ى كردووه‌.
ڤۆڵتێر له‌ شانۆگه‌رى(ده‌مارگیری)ساڵى 1742 كه‌ ده‌ینووسێ هێرشێكى تووند ده‌كاته‌ سەر ئیسلام و به‌ تایبه‌ت خودى پێغه‌مبه‌ری خوا، وه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژنان مه‌جبور كراون‌ ببن‌ به‌ موسڵمان و گومان ده‌خاته‌ سەر حه‌دیسه‌كانى پێغه‌مبه‌ر به‌ تایبه‌ت ئه‌و وتووێژانه‌ى له‌ نێوان جوبڕه‌ئیل و پێغه‌مبه‌ر كراوه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر به‌وه‌ ناو ده‌باته كه‌ كه‌سێكى(سێكسی) بووه‌. له‌ دواى ساڵێك كه‌نیسه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ى ڤۆڵتیر به‌رز ده‌نرخینێ كه‌ ره‌خنه‌ى له‌ ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى گرتووه‌. ئه‌مەش‌ زور شتێكى بێ مانایه‌ كه‌ خستیه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ر.
ڤۆڵتێر هه‌ستا به‌ دەرکردنى ده‌مارگیری له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌ڕه‌نسی و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه‌ دژایه‌تى ده‌مارگیری بكرێ كه‌چی خۆى كه‌وته‌ هەمان هه‌ڵه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رو ژیانى پێغه‌مبه‌ر كه‌ ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ى له‌سه‌ر(ده‌مارگیری )بنیاتنرا.
به‌لاِم ئه‌وه‌ى دواتر ڕای ڤۆڵتێرى گۆڕی سه‌باره‌ت به‌و درۆیانه‌ى به‌رامبه‌ر ئیسلام كردبووى، ئەوەبوو کە دوایی راست و دروستى ئیسلامى ناسی و بنه‌ما شه‌رعیه‌كانى خوێنده‌وه‌ بەتایبەت له‌ رێگه‌ى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر كه‌ (هنری دی بولونفیرس) نوسیویەتی و كتێبه‌كه‌ ناوى(ژیاننامه‌ى ژیانى موحه‌ممه‌د)كه‌ له‌ له‌نده‌ن ساڵى 1720 چاپكرا. تێیدا به‌رگریه‌كى تووند‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر كرابوو، وه‌ وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ى دابۆوه‌ كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر و دینه‌كه‌ى كرابوو.
كاتێک‌ ڤۆڵتێر ئه‌و كتێبه‌ى خوێنده‌وه‌ راى گۆڕا و له‌ ساڵى 1765 كتێبێكى دانا به‌ناوى(لێكۆڵینه‌وه‌ و گه‌ڕان له‌ كلتووردا) كه‌ تێیدا ستایشی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ستایشی ئیسلام ده‌كات و ستاشی قورئان ده‌كات وه‌ زۆر به‌ روونى ده‌نووسێ: (موحه‌ممه‌د وكۆنفیشیوس و زه‌رده‌شت، گه‌وره‌ترین كه‌سانى یاسادانان له‌ هه‌موو دونیادا).
وه‌ له‌ ساڵى 1751 ڤۆڵتیر كتێبێكى تر ده‌نووسێ بەناوى(ئه‌خلاقی گه‌لان و روحیان) به‌رگری له‌ خودى پێغه‌مبه‌ر ده‌كات وه‌ به‌ كه‌سێكى بیرمه‌ندى سیاسی بنیاتنه‌رى ئاینى عه‌قڵانى ناوى ده‌بات وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هه‌موو كات ئاشتى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئاره‌زووى ئاشتى ده‌كات.
کەواتە ئه‌وه‌ى ڤۆڵتێری گۆڕی دوو شت بوون:
1- خوێندنه‌وه‌: خوێندنه‌وه‌ ئه‌و دونیا گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ده‌گۆڕێ وه‌ ڤۆڵتێر هه‌ستا به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێک كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئایینه‌وه‌ هه‌بوو، خوێندنه‌وه‌یەک به‌ بێ ده‌مارگیری بۆ هیچ لایەک، لایه‌نگران و دوژمنان..
2- خودى كه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر چونكه‌ گه‌ر ژیاننامه‌ى درۆ بووایه‌ و له‌گه‌ڵ عه‌قڵ یه‌كى نه‌گرتایه‌ته‌وه‌ ڤۆڵتێر فه‌یله‌سوفێكى وا رای نه‌ده‌گۆڕا.!!
به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى كه‌ ویستمان خوێنه‌ر بین بێ لایه‌ن بین تا راستیه‌كانمان بۆ روون ببێته‌وه‌.. داوام له‌ هه‌موو تاكێكى موسڵمان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نها خۆى خه‌ریكی بابه‌تە شه‌رعیه‌كانى ئایینه‌ ئاسمانیه‌كان نەکات به‌ تایبه‌ت ئیسلام به‌ڵكو گرنگی به‌ هه‌موو كتێبێک بدات، له‌ دواى دروستبوونى باكگراوندێكى ئیمانیانه‌ى ئیسلامیانه‌ى بچێته‌ سه‌ر كتێبه‌كانى تر. وه‌ هه‌وڵ بدات خۆى فێری زمانى بێگانه‌ بكات تا بزانێ راستى له‌ كوێیه‌..
ae80608e89b47d277ead23b9e2ae2a82_M
هه‌ردی ئه‌نوه‌ر 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چ شتێك واى كردووه‌ ڤۆڵتێر هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بگۆرێ Reviewed by Unknown on 4:32:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: