Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گوندەکەی ئێمە موهیمتربو یان حیزبەکەی ئەوان؟

گوندەکەی ئێمە موهیم تر بو یان حیزبەکەی ئەوان.

حسێن علی شریف/زانکۆلاین

تا چەن ڕۆژێکیش لەمەوبەر منو تەواوی ئەهلی ئەم گوندە پێمان وابو کە گوندەکەی ئێمە تەبا ترینو پڕ موحیبەت ترینو یەک بیرو یەک ڕەنگ ترین گوندی سەر ئەم زەویەیە.

ئاخر خۆ ئەمە لە خۆمانەوە ئەم قسەیە ناکەین.

ئێمە هەمومان بە خاڵو مامو ئامۆزاو پورو دادە بانگی یەکتر ئەکەین.

هەر بۆ نمونە ئەو ساڵە مەولوی حەمەعەلی فەتاح عەمری خودای کرد.هەرچی کوڕی ئەو گوندە هەبو ئەیاندا بە سەریاناو ئەیانگوت مامە مەولوم عەمری خودای کرد.

ژنەکانیش خۆیان ئەڕنیو خۆیان ئەخستە قوڕو ئەیان قیژاند ( توخوا لالە مەولو گیان جێمان مەیەڵە).

. هەرچی پیاویش بو ئەیدا بە سەریاو هاواریان ئەکرد ئامۆزای خاسم ڕۆ.

من بۆ خۆم دوای مردنی کا مەولو هەشت دانە ساڵی ڕەبەق سوێندی گەورەم بە قەوری مامە مەولوم بو.
باوەر بکەن هەموی ساڵێکە زانیومە کە (کا مەولو ) قەورەکەی پڕ لە نور بێت هیچی من ناکاتو ئامۆزا زای باوکمە.

بەڵام وەک وتم ئەو گوندەی ئێمە هەر هەموی یەک ڕەنگی هەبو .

زۆرتان لە سەرم نیەو خوا کوێراییم دابێری ئەگەر درۆ بکەم ئەو ساڵە ماتۆڕی سەلاجەکەی ماڵ عوسمانی مریشک فرۆش سوتا پانزە ژنی گوندەکەی ئێمە لە خۆیان ئەدا بۆی!.

لە کۆی ئەو هەشتا نێرینەی لە گوندەکەی ئێمەدا ئەژیان شەستو دو دانە نەفەرمان ناویان مەولو بوو دە سابیر ناویشمان هەبو هەشت حەمەتایەریش.

هەرچی ژنی گوندەکەی ئیمەش هەبون لە ئامینو عاسەو حەلاو هیچ ناوێکی تریان نەبو.

ئێمە هەمومان یەک حیزبو یەک بۆچونو یەک قسەو یەک تەبیعەتیشمان هەبو هەر بۆ نمونە کەس نەبو لەو گوندەی ئیمەدا رقی لە ساوەر بێت یان حەزی لە یاپراخی سڵق بێت.
لە بیرم دێت ئەو ساڵە مۆدیلی کراسە نایلۆنە سەوزەکە هات هەر بیستو چوار گەنجەکەی ئاوایی یەکی سەرو قەمیسیک لەو ڕەنگەو پانتۆلیکی ڕەسی فشو جوتێ قۆندەرەی لەماحو گۆرەوی سپیمان کڕی.
کە ئێواران لە بەردەم دوکانەکەی مولوی دادە عاسەدا دەئەنیشتین ڕێک ئەتگوت تیپی میلی تۆپی پێێ وڵاتێکینو بۆ یاریەکی رەسمی خۆمان حازر کردوە.

بەڵام سەرەڕای ئەم تەباییەش جار جارە قسەمان یەکی نەئەگرتو لەملاولا ورتەو بۆڵەیەک ڕوی ئەدا.
ئەو ساڵەی مەولوی لالە فەتە لە ئاواییا باسی ئەوەی کردبو بە یەک فیشەکی تاپڕ حەفتاو پێنج سوێسکەی کوشتوە هەندێک لە گەنجەکانی ئاوایی لای یەک وتبویان وە قەوری لالە مەولو درۆ ئەکا.

وەک وتم من کە پێم وابو گوندەکەی ئێمە هەمیشە خاوەنی یەک قسەیە سەرم دای لە بەرد لە بەرانبەر یەک قسەیی حیزبەکەی ئەواندا.

تۆ وەرە قەڵەمو کاغەزێک بێنەو حسابی بکە با وای دابنەین ئەم حیزبە نیو ملێۆن لایەن گری هەیە.ئاخر کێ لە دونیادا توانیویەتی نیو ملیۆن کەس وا لی بکا وەک یەک بیر بکەنەوە.وەک یەک قسە بکەنو وەک یەک حەزو ڕقیان لە شت بێت.

ئاخر ئەو ئیسلامە بەو هەمو موهیمی خۆیەوە هەتا ئێستا نەیتوانیوە لەو ملیارو ئەوەندە موسڵمانە سەد هەزار نەفەر لە یەک کاتا وا لێ بکا وەک یەک نوێژ بکەن وەک یەک رۆژو بگرن وەک یەک خودا پەرستی بکەن.بە زاتی ئەو خوا لەو مزگەوتی مەلا زایدە نویژمان ئەکرد ناوگەڵی من نیو مەترو هی فارسی عەورەحمان پینج سانتی مەترو هی سۆفی نەجم هەر بەینی نەبوو.

کورە لەوەتەی ئەم دونیا هەیە هەرگیز هیچ کەسو ئاینو حیزبێک نەیتوانیوە وا لە نیو ملیۆن بەشەر بکا هەر هەمویان حەزیان لە و پیاوە لوت زلە بێت کە بە جلی کوردیەوە تەقلیدی جاکی شان ئەکا !.

هیج هێزیک لە دونیادا نیە وای لە تەواوی شوێن کەوتوانی بکا کە بڵێن وەڵا بابە ئەوان باشنو ئەوانی دی نە باشن!.

ئاخر ئەمە موهیم نیە ؟
جا کاتی خۆی کە ڕامان کردبو بۆ ئێران ئێمە کۆمەڵێک گەنج بوین لە ئێرانەوە گەڕاینەوە بۆ کوردستان بۆ پێش مەرگایەتی.
کە گەشتینە سەرتەکی بەمۆ ئەو ناوە پڕ بو لە مقەڕی حیزب.هی حەرەکەو پاسۆکیشی لێ بو.
ئێمەش کەوتینە مشاوەرەی خۆمان کە بڕۆینە ناو کام حیزبو کام بارەگا.
هەر کەسەو پێشنیاری حیزبێکی کرد
یەکێک وتی مقەرەکەی کاک سدیق.

یەکێک وتی مقەرەکەی مەلا عومەری کوردی.
یەکێک وتی مقەرەکەی هاوڕێ کاروان

حەمە باڵ شکاو کە جگەرەکەیەی بە دەمەوە بو هاواری کرد کاکە بوەستن ئەمانەی ئێوە هیچیان بە عەمەل نایە چونکە.

ئەم حیزبەیان زۆر نەگبەتنو دایم خەریکی شەڕو داستان تۆمار کردنن جا ڕێک لە داستانێکا ئەماندەن بە کوشتو لە لەوەڕمان ئەخەن.

ئەم حیزبەی تریش ئەوەنە ئیجتیماعو کۆبونەوەیان هەیە مێشکی سەرمان ئەبەن.

ئەو برادەرە ڕیش درێژانەش ئەبێت ناوی خۆت بکەیت بە خوبەیبو قەلبەدینو ئەبا عوبەیدەو هەمو بەیانیەک سەعات چوار هەڵت ئەسێنن بۆ نوێژی جەماعەتو هەر کەس بپژمێو تۆ لە بیرت بچێ بڵێی یرحمک اللە سەد دانە جەلدەت لی ئەدەن.

بۆیە باشترین چارە ئەوەیە ئەڕۆین بۆ مقەرەکەی کا نەسرەدین.

هەر هەمومان وتمان بۆ کاک نەسرەدین؟

حەمە وتی……ئەوە ئاسان ترین حیزبە چونکە هەفتەی جارێک ئەڕۆیت بۆ مقەڕ هەر لە بەر دەرگاکەوە ئەڵێێ سەرۆک هیچی ووت؟.ئەوانیش ئەڵێن نەوەڵڵا .
ئیتر تۆش ئەڵێێ تا هەفتەیەکی تر خوا حافیز.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

گوندەکەی ئێمە موهیمتربو یان حیزبەکەی ئەوان؟ Reviewed by Unknown on 10:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.