Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ریاڵ مەدرید خەونەکانی یوڤانتۆسی لەگۆڕنا

لەیاریەکی دراماتیکیدا یانەی شاهانە ریاڵ مەدرید یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی بۆ سودی خۆی یەکلایی کردەوەو بە ئەنجامی ٤ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  لە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بردەوە.

گێمی یەکەم

لە ١٠ دەقەی گێمی یەکەمی یاریەکە یانەی یوڤانتۆس کۆنترۆلییاریەکەی کردبوو بەڵام ریاڵ مەدرید گۆڵیکی کرد لەلایەن رۆناڵدۆوە بەمەش بالانسی یاریەکە گۆراو ریاڵ کۆنترۆڵی یاریگای کرد بەڵام ماندزۆکیچ بەگۆڵێکی جوان ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوە

گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

گێمی دووەم:

ریال مەدرید لە گێمی دووەم ١٠٠٪ کۆنترۆڵی یاریگای کربوو و یاریزانانی یوڤی تەماشاکەربوون . و هیچ مەتریسیەک لەسەر گۆڵی ریال دروست نەبوو.

ریاڵ مەدرید بەردەوام بوو لە هێرشەکانی تا کازمێرو گۆلی دوەم و پێشکەوتن تۆمار بکات و ریاڵ بەمەوە نەوەستاو گۆڵی سێیەمی لەلایەن ڕؤنالدۆوە تۆمارکرد و پاشان ئاسۆنسۆ گۆڵی ٤ هەمی تۆمارکردو بەمەش ریاڵ بۆ جاری ١٢ هەم بوە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەو روپا.

کارتی سور:

لە خولەکی ٨٣ دا کوادراادۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە پاش ئەوەی بە توندی هێرشی ئەنجامدا بۆ سەر رامۆس

یوڤانتۆس دوای ١٢ یاری ٤ گۆڵی لێ تۆمارکرابوو تەنها تا خولەکی ٦٥ ٣ گۆڵی لێ تۆمارکرا

بە درێژایی ١٢ یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یوڤانتۆس تەنها ٣ گۆلی لێ تۆمارکرابوو بەڵام تەنها لەم یاریەدا ریاڵ مەدرید ٣ گۆلی لێ تۆمارکرد و رۆنالدۆ بەتەنها ٢ گۆڵی تۆمارکرد.

ڕۆناڵدۆو ریکۆرد

ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەم یاریەدا چەندین ریکۆردی تۆمارکرد:

بوە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە تۆمارکردنی ١٢ گۆڵ و بەمەش پێش میسی کەوت .و بەمەش بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی بەرێژەی زیاد لە ٩٠٪ یەکلاکردەوە بۆخۆی.

رۆناڵدۆ بوە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیونس لیگ کە زۆرترین گۆڵ تۆماربکات

 




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ریاڵ مەدرید خەونەکانی یوڤانتۆسی لەگۆڕنا Reviewed by Unknown on 11:42:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.