Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

💢 لێکدانی وشەکان 💢

 

💢 لێکدانی وشەکان 💢

لەناو چوارچێوەی بەشە بنجییەکانی ڕستە ھەر ناوێ دەشێ ئاوەڵناوێ یا زیاتری لەگەڵدا دەرکەوێ . گەر ھات و ناوەکە ئامرازی پێناسین ( ەکە ) لەگەڵ دابوو. ناوەکە بە ئاوەڵناوی یەکەم و ئاوەڵناوەکان بەیەکەوە بە ئامرازی بەستن ( ـە ) لەیەک دەدرێن، ئامرازی پێناسین ( ەکە ) لەم حاڵەتەدا دەچێتە سەر دوا ئاوەڵناوەوە.
ئامرازی کۆ ( ان ) گەر دەرکەوت ھەمیشە بە ( ەکە )ی پێناسینەوە دەلکێ.
درەختەکان
درەختە بەرزەکان
 درەختە بەرزە سەوزەکان
ڕاناوی نیشاندانیش ( ئەنە _ ئەوە _ ئەمانە _ ئەوانە ) چەمکی پێناسینی ھەیە، چونکە ئاماژە بۆ شێ دەکرێ _ بۆیە گەر لەگەڵ ناوەدا دەرکەوێ ناو و ئاوەڵناوەکان بە ئامرازی ( ـە ) لەیەک دەدرێن ، کە ناو یا ئاوەڵناو دەچنە سەر ڕاناوی نیشاندان دەبنە دوو بەش: وەک :
ئەم  ـە
ئەو  ـە
ئەم  انە
ئەو  انە
ناو و ئاوەڵناوەکان دەچنە نێوانیانەوە.
ئەم _ ـە  ناو ( ـە ) ئاوەڵناو
ئەم _ ـە  درەخت( ـە ) بەرز = بەرز ( ـە ) جوان 
ئەم درەختە بەرزە جوانە 
ئەم _ ان  درەخت ( ـە ) بەرز ( ـە ) سەوز
 ئەم درەختە بەرزە سەوزانە
تێبینی: ئامرازی ( ەکە ) و ( ێک ) و ( ڕاناوی نیشاندان)... ھەرگیز ھیچ کامێکیان لەگەڵ ئەوانی ترا دەرناکەوێ.
درەخت + ی + بەرز + ی + سەوز
یا
 درەخت _ ێک + ی + بەرز + ی + سەوز
ئەوەی سەرنج رادەکێشێ ئەوەیە، ئامرازی لەیەکدانی ( ناو، ناو ) و ( ڕستە ، ڕستە) ھەر ( و )یە. ھۆی ئەمە ئەوەیە ئەم دوو جۆرە لەیەکدانە یەک بنجیان ھەیە. لەیەکدانی ناو و ناو ئەنجامی لابردنی بەشە ھاو ئەرکە لەیەکچووەکانە equi لە چەند ڕستەیەکی لەیەکدراو بە یاسایێکی ئابووری. بەپێی ئەم بۆچوونە ڕستەی:
من و ئازاد و ڕزگار ھاتین.
لە بناغەدا ئەم سێ ڕستەیە 👆
من ھاتم و ئازاد ھات و ڕزگار ھات.
 ئەم سێ ڕستەیە بە ( و ) لەیەکدراون .
فرمانی ( ھاتن ) لەھەر سێکیاندا دووبارە بۆتەوە. بۆ خۆلادان لەم دووبارە بوونەوەیە تەنیا یێکێکیان بەجێ دەھێنرێ و ئەوانی تر لادەبرێن. لەبەر ئەوەی لە زمانی کوردیدا ھەمیشە فرمان لە کۆتایی ڕستەدا دێ ، فرمانی دوا ڕستە بەجێ دەھێنرێ و ئەوانی تر لادەبرێن، تا لە ڕستە تازەکە فرمان لە شوێنی سروشتی خۆی بمێنێ ڕاناوی لکاوی دوا فرمانیش لادەبرێ، سێ بەکەرەکە یەک دەگرن ھەموو بەیەکەوە دەبن بە ( من و ئازاد و ڕزگار). ئەمانە ھەموو بەیەکەوە شوێنی ( ئێمە ) دەگرن ، بۆ ڕێککەوتن ڕاناوێکی لکاو بەفرمانەکەوە دەلکێنرێ بگونجێ لەگەڵ کەس و ژمارەی بکەرە تازەکە.
من و ئازاد و ڕزگار ھاتین .
گەر بەرکار لە چەند ناوێک پێک ھاتبێ ئەمە ئەوە دەگەیەنێ کە ( بکەر ) و ( فرمان )ی چەند ڕستەیێ ھەمان شتن و بەھەمان پەیڕەو لابراون ، وەک لە ڕستەی، من و تۆ و ڕزگار و ئازاد دەبینم.
بناغەکەی ئەم ڕستەیە، ( من تۆ دەبینم و من ڕزگار دەبینم و من ئازاد دەبینم )، چونکە بکەر لە زمانی کوردیدا لە سەڕەتای ڕستەدا دەردەکەوێ.. بۆیە بکەری ڕستەی یەکەم بەجێ دەھێنرێ ئەوانی تر ھەموو لادەبرێن تا لە ڕستە تازەکەدا شوێنی سروشتیی خۆی بگرێ. چونکە فرمان لە کۆتایی ڕستەی کوردیدا دەردەکەوێ.. بۆیە فرمانی دوا ڕستە بەجێ دەھێنرێ.. تا لە ڕستە تازەکەدا شوێنی سروشتی خۆی بگرێ.
( من تۆ دەبینم و من ڕزگار دەبینم و من ئازاد دەبینم)، دەبێتە ( من تۆ و ڕزگار و ئازاد دەبینم )، ئاوەڵناوەکانی ( خەبەر)ی ڕستەی ( کاری بوون )یش ھەر بە ( و ) لێک دەدرێن .
 بۆ نموونە ڕستەی:
( ئەم درەختە گەش و سەوز و بەرزە ) بەپێی ئەم بۆچوونە لە بنجدا ڕستەیێکی لێکدراوە و لەم سێ ڕستە سادەیە پێکھاتووە:
١_ ئەم درەختە چەند گەشە.
٢_ ئەم درەختە چەند سەوزە.
٣٣_ ئەم درەختە چەند بەرزە .
لە ھەر لێکچووەی equi.. یەکێک دەمێنێتەوە و شوێنی سروشتی خۆی لە شاڕستەکەدا main sentence داگیر دەکات.
ئەم  درەختە ( مبتدا ) ی ھەر سێ ڕستەکەیە. لە ھی دووەم و سێیەمدا لادەچن و لە ھی یەکەم دەمێنێ ، چونکە ( مبتدا ) لە ڕستەی کوردیدا لە سەرەتادا دەردەکەوێ، چەند ( ڕادەی )ی ئاوەڵناوەکانە .. ڕادە ھەمیشە پێش ئاوەڵناو دەکەوێت، بۆیە ھی یەکەم دەمێنێتەوە و ھی دووەم و سێیەم لادەچن.
( ـە ) ی یەکەم و دووەم لادەچن . ھی سێیەم دەمێنێتەوە، چونکە فرمان لە ڕستەی کوردیدا دەکەوێتە دواوەی ڕستەکە.
١_ ئەم درەختە چەند گەشە. ( ـە ) لادەچێ
٢_ ئەم درەختە چەند سەوزە.( ئەم درەختە ) و ( چەند ) و ( ـە ) لادەچن . 
٣_ ئەم درەختە چەند بەرزە.
لە ئەنجام :
 ئەم درەختە چەند گەش و سەوزە و بەرزە.
ئامرازەکانی بەستن ھەموو لەم وێنەیەدا ڕوون کراوەتەوە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی

💢 لێکدانی وشەکان 💢 Reviewed by Unknown on 6:23:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.