وەفیق سامەرائی:بهێڵن مەسعود بارزانی ریفراندۆمەکە ئەنجام بدات
ماڵپەری زانکۆلاین/ لەعەرەبیەوە
لە پۆستێکیدا لە پەیجی خۆی، وەفیق سامەرائی سەرۆکی دەزگای موخابەراتی حکومەتی بەعسی پێشوو و راوێژکاری مام جەلال -سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، رایگەیاند کە با مەسعود بارزانی ریفراندۆمەکە ئەنجام بدات چوونکە لە ئەنجامدا مەسعود بارزانی کوردەکان بەرەو ئاقارێکی ترسناک دەبات کە دوایی خۆی مەجبور دەبێتەوە بگەرێتەوە لاتان و پەشیمان بێتەوە بەڵام ئێوە لەکاتی هاتنەوەی لەسەر رژانی قەترە بە قەترەی خوێنی رژاو موحاسەبەی بکەن و لە ئەنجامدا وەک باوکی لە ساڵی ١٩٤٦ ئەنجامەکەی ئەویش هەڵهاتنە بۆ وڵاتێک.
شایانی باسە مەسەلەی ریفراندۆم ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی کوردستانی کردۆتە بەرەی جیاوازەوەو لەم ڕۆژانەدا زۆر بابەت لەسەر ئەم پرسە پۆست دەکرێت.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەفیق سامەرائی:بهێڵن مەسعود بارزانی ریفراندۆمەکە ئەنجام بدات
Reviewed by Unknown
on
12:27:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: