Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کێن ئەوانەی کە ئەڵێن نەخێر ؟

کێن ئەوانەی کە ئەڵێن نەخێر ؟

حسێن علی شەریف/ماڵپەڕی زانکۆلاین

. من لێرەدا بێ ئەوەی بترسم ناوی هەندێکیان ئەنوسم !. ١/هێمنی ئەحەی سۆفی قادر. ٢/حەمە عەلی پورە تەلە. ٣/ڕۆشنای کەریمی حاجی برایم. ٤/دێوانە عەزیزی سێ تەڵان. دیارە ئەتوانم ناوی هەزاران بنوسم ،بەڵام تەنها ئەم چوار کەسە ئەکەم بە نمونە. با بێێن بە شوناسنامەی هەر یەک لەم چوار کەسەدا بڕۆینە خوار بەر لەوەی تەخوینیان بکەین بە عێراق چێتیو نۆکەری بێگانەو دژە سەربەخۆیی. هێمنی ئەحەی سۆفی قادر کێیە؟ هێمن برای (باوانە) . باوان ئەو کوڕەیە کە ئەگەرجی تەمەنی هەژدە بەهاری تێ نەپەڕاندبو،بەڵام هەتا پەتی سێدارەکە لە گۆی نەخست لە قەساب خانەکەی موسڵ هەر هاواری ئەکرد ( بژی کورد بژی کوردستان). حەمە عەلی پورە تەلە کێیە ؟ حەمە عەلی سێ دانە جار ماڵی لە پێناوی شۆڕشا سوتاوە.قاچێکی بە لوغمی داگیرکەران پەڕیوەو مامی دوانزە ژنو مناڵی ئەنفالە کە هەتا ئێستاش سەرانی کورد نەیان توانیوە ڕوفاتەکانیان بهیننەوە تا حەمە عەلی رۆژانی هەینی سەردانیان بکاو فاتیحایەکیان بۆ بخوینێ. ڕۆشنای کەریمی حاجی برایم ئەو کاتەی کە باوکی ئەم رۆشنا بەری بە سوپای ئەنفال گرتبوو چەکی دەستی تەنها برنەوێک بوو ،بەڵام کاک کەریم هەتا دوا فیشەک مقاوەمەی کردو ئەو کاتەش دەبابەکانی دوژمن هاتنە سەری بە دەستە خوێناویەکانی بەردی تێ ئەگرتن تا ئەو کاتەی لە گەڵ دیواری مزگەوتی گوندەکەیا بە ناخی زەویدا بردیان. ئەی دێوانە عەزیزی سێ تەڵان کێیە؟ دێوانە عەزیز یەکەم پیاوی ئەو دەڤەرەی گەرمیان بوو کە لە یەکەم ساتی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولەوە هەتا ئەمرۆش چەکی کوردایەتی لە شان نەهاتوەتە خوار. باوکی دو شەهیدی سەنگەرەوە بە دەستی خۆی لە ئەنفالەکەدا تەرمی پینج برازاو ژنەکەی خستۆتە ژێر زەوی. کەواتە ئەمانە خائینو نیشتیمان فرۆشو عێراق چیو دژە سەربەخۆیین یان ئەوە سەرکردەکانی تۆی نەفامە کە خەڵکیان بەم رۆژە گەیاندوە لە داخی ئەم هەمو نایەکسانیو گەندەڵیو دزیو خۆ سەپاندنو دیکتاتۆریەدا ئاوا شەق لە میژوو خوینو قوربانیو ماڵ وێرانی خۆیان بدەنو نەفرەت لە هەمو شتێ بکەن. ئەوە ئەوانن کە دژی بونی کیانی نەتەوەیین یان ئەوە ئێوەن کە نەتەوەتان کردە قوربانی بنەماڵەو میلەتتان کردە فیدای بیرە نەوتو وڵاتتان لە بازاری ڕەشا هەرزان فرۆش کرد. ئێستا ئێوە لە بری ئەوەی لە بەرانبەر ئەم هەمو دەنگە ناڕازیەدا بێنو چۆک دابدەنو داوای لی بوردن بکەنو ڕێڕەوی ئاوەکە بگێڕنەوە سەر جۆگەکە هاتون کەوتونەتە هۆنینەوەی بوختانو دابەش کردنی ئینتیمای نیشتیمانی بە ویستی خۆتان وەک ئەوەی ئەم وڵاتە مارەیی بێتو ئێوە خاوەنی بن. ئەگەر ڕاست ئەکەنو مەبەستتان سەربەخۆیی ئەم وڵاتەیە فەرمون بگەڕینەوە ناو ئەم وڵاتەو دەست بکەنە ملی یەک بە یەکی تاکی ئەم نەتەوە بە بێ جیاوازی. وەرن لەو سەرە وەرنە خوارو گوند بە گوندو شار بە شاری ئەم وڵاتە بگەڕێنو گەردن ئازادی لە یەک بکەنو کوردایەتی پیادە بکەن. وەرن نان بخەنە سەر سفرەی ئەو ماڵە هەژارانەی کە ئێوەیان بەم رۆژە گەیاندو ئێوەش ئەوانتان بەم رۆژە گەیاند. وەرن هەتا کات ماوە لە لوتکەی لوت بەرزیو خۆ بە گەورە زانین وەرنە خوارەوەو لە پێناوی کیانیکی سەربەخۆی کوردیدا وەک یەهودیەکان خۆتان بکەنە قوربانی. شەرمەزاریو ئابڕو چونە دوای نیو سەدە خەباتو سەدان هەزار قوربانی ڕاپرسی سەربەخۆیی لە سەدا نەوەدو نۆ زیاتری دەنگ بە دەست نەهێنێ. هێشتا کات ماوە ئەگەر ئێوە بەرژەوەندی ئەم وڵاتەتان ئەوێت. میلەتی کورد میلەتیکی دڵ سافەو زو شتی لە بیر ئەچێت.ئەگەر ئێوە دەست پێش خەری بکەنو ئاشت بونەوەی نیشتیمانی ڕابگەیەنن. دەوڵەت بە میلەتی ناتەبا دروست نابێت دەوڵەت بە ڕقو کینەو خۆ بە گەورە زانین دروست نابێت. بەر لە ریفراندۆم ئەبێت ئینتیمای نیشتیمانی بون بۆ خەڵک بگێرنەوە ئەبێت کوردایەتی لە بری حیزبایەتیو دیموکراتی لە جێگای حوکمی قەبیلە دابنەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

کێن ئەوانەی کە ئەڵێن نەخێر ؟ Reviewed by Unknown on 5:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.