Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عەبدوڵای كوێخا موبارەك: لەبری هەمو گۆڕان كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەبێ یوسف محەمەد، ئیمزائەكەم

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند كە ئامادەیە لەبری هەمو گۆڕان ئیمزای كاراكردنەوەی پەرلەمان بەدورخستنەوەی یوسف محەمەد-یشەوە بكات بەڵام بە چوار مەرج كە وەك خۆی دەڵێت مەرجەكانیشی هەمویان “لە بەرژەوەندی خەڵكدان” نەك حزبەكەی.

ئاوێنە/

ئاوێنە: ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی كە لەبری هەمو گۆڕان ئیمزای ئاسایكردنەوەی پەرلەمان بە بێ یوسف محەمەد، دەكات بەڵام بە چوار مەرج.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك داوایكردوە بۆ ئەو مەبەستە هەر پێنج حزبە سەرەكییەكەی كوردستان رێككەوتنێك ئیمزا بكەن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەرلەمان كە ئەم خاڵانە لە خۆ بگرێت: 1.دەستپێکردنەوەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی کام پەرلەمانتاری گۆڕان کە پارتی پێی باش و گونجاوە و دورخستنەوەی بەڕێز د یوسف. 2.گۆڕینی سیستەمی سیاسی بۆ پەرلەمانی و ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم لە یەکەم کۆبونەوەدا. 3.شەفافکردنی داھاتی نەوت و خستنە ژێر کۆنترۆڵی پەرلەمانەوە. 4. لابردنی پاشەکەوتی موچە. 5.بڕیاردانی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و کارکردن بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەبارەی ئەو مەرجانەی پێشنیاری كردون لەلایەن پێنج حزبەكەوە رێككەوتنیان لەسەر بكرێت وتویەتی”وەک دەبینن خاڵی یەکەم بۆ دڵڕازیکردنی پارتی و بارزانیە، کۆی خاڵەکانی تر لە بەرژەوەندی خەڵکە و ھیچ خاڵێکی لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕاندا نیە لەڕوی حزبیەوە”.

وتوشیەتی”من بەڵێن ئەدەم کە لەجیاتی ھەمو بزوتنەوەی گۆڕان و دکتۆر یوسف-یش ئەم ڕێککەوتنە واژۆ دەکەم، دەی فەرمون پارتی و ھاو ئاوازەکانی ئێوەیش کە ئەوەندە باسی بەرژەوەندی خەڵک و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەن و ئەوەندە وەتەنیاتمان بەسەردا دەکەن جورئەت بکەن و قسەکانتان بکەن بە کردار و ڕێککەوتنێکی لەم شێوەیە کە بە تەواوی لە بەرژەوەندی میللەتەکەمانە پەسەند بکەن”.

ئەو قسانەی عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەكاتێكدایە كە دوێنێ(سێشەممە)، وەفدی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبونەوەی بڕیاریاندا پەرلەمان بە سەرۆكایەتی ئێستایەوە كارابكرێتەوە كە بەپێی بەرپرسانی ئەو دو حزبە پێشنیارەكەیان بۆ گۆڕان ئەوەیە سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی تەنیا سەرۆكایەتی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بكات و پاشان دەستلەكاربكێشێتەوە و لەبری كەسێكی دیكە لە گۆڕان بۆ سەرۆكایەتیكردنی پەرلەمان دیاری بكرێت. بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان سەرلەبەیانی ئەمرۆ(چوارشەممە)، ئەو پێشنیارەی رەتكردەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

عەبدوڵای كوێخا موبارەك: لەبری هەمو گۆڕان كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەبێ یوسف محەمەد، ئیمزائەكەم Reviewed by Unknown on 11:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.