Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاڵا تاڵەبانی باجى هەڵوێستەکانى دەدات

ئاڵا تاڵەبانی باجى هەڵوێستەکانى دەدات

ئارام محمود

15230654_1331674900190251_8016300896891937156_n

………………………………………..

ئەو هەڵمەتە ئیعلامییە ئاڕاستەکراوەى میدیا سێبەرو حزبیەکانى پارتى لەسەر ئاڵا تاڵەبانى بەچڕى دەستیان داوەتێ، مەسەلەیەکى سەرپێى و ڕێکەوت نیە، پارتى لەمێژە بۆ ئەم ژنە لەبۆسەدایەو بەبەرستێکى ڕاستەقینەى دەزانێت لەبەردەم جڵەوکردنى دەنگى یەکێتى لەبەغدا.

هەڵوێستە سیاسیەکانى ئەم ژنە، دەمێکە پارتى بێزارکردوەو لەو بڕوایەدایە ئەگەر لەسەر ڕێگەکەیان لایبەرن کاریان ئاسان و مەیسەرتر دەبێت، بۆیە هەرچیان پێبکرێ بۆ دورخستنەوەى، درێغى ناکەن.

چەند ڕۆژێک پێش لەکارخستنى هۆشیار زێبارى، لەکۆشکى سەلام لەبەغدا لایەنە سیاسیە عێراقییەکان کۆبونەوە، نوێنەرى هێز و لایەنە سیاسیە کوردییەکانیش بەشدارییان کرد، نوێنەرى یەکێتى لەو کۆبونەوەیە مەلابەختیار کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بو، مەلابەختیار لەکۆبونەوەکەدا وتبوى وەک یەکێتى دژى لابردنى زێبارین لەپۆستەکەى و ئیعازیشى بە ئاڵا تاڵەبانى و فراکسیۆنى یەکێتى دابو دژى لابردنى زێبارى دەنگبدەن، بەمەکتەبى سیاسى پارتیشى ڕاگەیاندبو، کە یەکێتى دەنگ بۆ مانەوەى زێبارى دەدات.

ئاڵا تاڵەبانى ئەمەى نەکرد، فراکسیۆنى یەکێتى سەرپشکرد لەوەى چۆن دەنگدەدەن ئازادن، خۆشى لەکاتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدان، بەئاشکرا دەنگیدا بۆ سەندنەوەى متمانە لەزێبارى، ئەمە بەس بو بۆ ئەوەى بەرنەفرەتى پارتى بکەوێ، پارتى لەچەندین بۆنەى جیاوازدا نەیشاردۆتەوە کە ئەو هەڵوێستەى لەیادناکەن و تاسەرئێسقان دژایەتى دەکەن.

ئەو هەڵمەتە ئیعلامییەى پارتى، لەسۆنگەى خەمخۆرى نیە بۆ ئەسڵ و فەسڵى ماڵباتى تاڵەبانی، پارتى دەیەوێت بەبەردێک دوو نیشانە بشکێنێت، فەزیحەى ڕوزنەفت لەبیرخەڵک بباتەوە کە کاردانەوەو ناڕەزایى زۆرى لەناو خەڵک و حزبەکان لێکەوتۆتەوە، هاوزەمان بەگەورەکردنى ئەم باسەش جۆرێک لەئیحراجى بۆ یەکێتى دروستبکات، تا ئەم ژنە لەپۆستى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى دوربخاتەوەو، نەجاتى بێت لەدەستى.

گرنگە یەکێتیەکان ئەو ڕاستیە بزانن، ئەوەى دژى ئاڵا تاڵابانى بەرێوەدەبرێ، زەمینەسازییە بۆ سزادانى ئەو و کۆمەڵێک دەنگى ئازاو دەستەمۆنەبو لەناو حزبەکەیان، گرنگە بزانن سزادانى ئەو دەنگانە و بێدەنگردنیان، سەرەتاى کۆتایى هەموو ئەو بانگەشانەیە یەکێتى لەبارەى ئازادى و دیموکراسیەوە دەیکات، حزبێک ئامادە نەبێ ڕاى جیاوازى سەرکردەکانى خۆى قبوڵبکات، دەبێت خەڵک چاوەڕوانیى چى لێیبێت.

بۆیە بەر لەهەموو کەس، ئەرکى ئەوانەیە خۆیان بەدڵسۆزى یەکێتى دەزانن، بەرگرى لەم ژنە بکەن کە نەک تەنها بۆ حزبەکەیان، بەڵکو بۆ ژنى کورد جێگەى شانازییە، بەرگرى لەو دەنگانە بکەن کە نوزەیەکى ئومێدى لەناو یەکێتى هێشتۆتەوە.

بەگریکردن لەم ژنە کە هەمیشە ئازاد و ئازایانە قسەى خۆى کردووە، بەرگریکردن لەهەمو ئەو دەنگانەى کە لەسەر ئازار و نەهامەتیەکانى خەڵک قسەیان هەیە و بە ئاشکرا ناڕەزایى دەردەبڕن، بەئەرکێکى ئەخلاقى هەمو ئەو کەسانەى دەزانم خۆیان لەبەرەى خەڵک دەبیننەوە.

ئەرکى هەموو ئازادیخوازێکە، بەتوندى دژى ئەم گاڵتەجارییەى پارتى ڕابوەستێ، کەدواى ماندونەبونیان لەپەلاماردانى پیاوە ئازاکان، دەستیان داوەتە پەلامارى شێرە ژنەکانیش، ڕۆژێک هەولێر لە سروە عەبدولواحید دەکەنە ئەرزى موحەرەمەو مەسیرە دژى ڕێکدەخەن، ڕۆژێک پەرلەمان دادەخەن و پایتەخت لەسەرۆکەکەى قەدەغەکەن، ئەمڕۆش دەیانەوێت بەم سیناریۆ بێتامە، ئەم ژنە لەسەر ڕێى خۆیان لابەرن و ساحەکەیان لەبەغدا بۆ چۆڵبێت.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئاڵا تاڵەبانی باجى هەڵوێستەکانى دەدات Reviewed by Unknown on 1:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.