Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: ڕاپرسی پێویستی بە ١٢ ملیۆن دۆلارە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بۆ ئەنجامدانی راپرسی پێویستیان بە نزیكەی 12 ملیۆن دۆلارە و سبەی(دوشەممە) بە رەسمی داوای دابینكردنی بودجە لە حكومەت دەكەن.

ئاوێنە:

جوتیار عادل، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند كە بۆ ئەنجامدانی راپرسی پێویستیان بە 10 بۆ 12 ملیۆن دۆلار یان كەمتر هەیە.

جوتیار عادل بە ماڵپەڕەی رەسمی پارتی وتوە كە سبەی(دوشەممە) وەك كۆمسیۆن تاووتوێی ئەو پرسە دەكەن و بەشێوەیەكی رەسمی داوای دابینكردنی بودجە لە حكومەت دەكەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران جەختی كردۆتەوە كە دەتوانن لەو وادەیەدا كە دیاریكراوە پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدەن و هیچ كێشەیەك لەوبارەیەوە نییە.

لە كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوی لایەنە سیاسییەكان و مەسعود بارزانیدا بڕیاردرا رۆژی 25ی ئەیلولی ئەمساڵ پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: ڕاپرسی پێویستی بە ١٢ ملیۆن دۆلارە Reviewed by Unknown on 10:42:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.