Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جوانترین و گرانترینی ئۆتۆمبێلە کلاسیکییەکان لە جیهاندا

جوانی بە تەنها لەو شتانەدا نییە کە مۆدێرن و تازە دروستدەکرێن، بەڵکو هەندێك جۆری ئۆتۆمبێلی کلاسیك هەن کە بە میلیۆنان دۆلار ناکڕدرێن.

لە ماوەی پێش جەنگی جیهانی دووەمدا جوانترین ئۆتۆمبێل دروستکران کە چەند دانەیەکی دیاریکراو و کەم بوون، وەك:

١. ئۆتۆمبێلی کلاسیکی لە جۆری تالبوت-لاگۆ تی ١٥٠ سی ئێس ئێس تیر درۆب:

 یەکێکە لە جوانترین و گرانترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن دوو دیزاینەری فەڕەنسییەوە بە ناوی جیوسیبی فیگۆنی و ئۆفیدیو فالاشی لە کۆتاییەکانی ساڵانی سیی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە.

 تایبەتمەندی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە جۆری ئۆتۆمبێلەکانی پێشبڕکێیەکانەوە وەرگیراوە، خێراییەکەی شەش پستۆنییە و بە هێزی ١٤٠ ئەسپە کە نرخەکەی لە نێوان ٣.٢بۆ ٣.٨ ملیۆن یۆرۆیە.

٢. ئۆتۆمبێلی “دیلاهای مۆدێل ١٣٥ کۆمبیتیشن کۆرت تۆربیدو رۆدستەر”:

وەك پارچەیەکی هونەری سەیردەکرێت کە لە جۆری ئۆتۆمبێلەکانی تێر دروبە و لە لایەن فیگۆنی و فالاشی لە ساڵی ١٩٣٦دا دروستکراون.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە فیگۆنی لەگەڵ وێنەگرێکدا بە ناوی جۆرج هامل هاوبەشی کردووە بۆ ئەوەی ئەم شاکارە هونەرییە دروستبکات کە بە تەنها ١٣ دانەی لێدروستکراوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا یەك دانەی بە ٦.٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

٣. ئۆتۆمبێلی “دیلاهای مۆدێل ١٣٥ ئێم نرڤاڵ” کە ساڵی ١٩٤٧ دروستکراوە:

یەکێکە لە بەناوبانگترینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەلایەن کۆمپانیای فیگۆنی و ڤالاشییەوە دروستکراون و تەنها ١٤ دانەی لێدروستکراوە و لە ساڵی ٢٠١٥دا کۆتا دانەی لە مەزادێکدا بە ٦ بۆ ٨ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

٤. مۆدێلی “جینکاری ئەلفرێد” ئۆتۆمبێلی “فۆر لتر تالبوت-لاگو تی ٢٣ تیر درۆب” دروستکرد کە بە دیزاینی ئەسڵی دادەندرا و لە ساڵی ٢٠١٢دا بە نرخی ٢.٦٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

٥. لە ساڵی ١٩٣٨، ئۆتۆمبێلی “دیلاهای ١٣٥ ئێم ئێس کوب” دروستکرا لە لایەن لایەن فیگۆنی و فالاشی ، و لە ساڵی ٢٠١٣دا بە نرخی ١.٥٤ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

جوانترین و گرانترینی ئۆتۆمبێلە کلاسیکییەکان لە جیهاندا Reviewed by Unknown on 4:43:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.