Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خوێندکارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کۆتا تاقیکردنەوەی ئەنجامدا

خوێندکارێکی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەهۆی نەخۆشییەوە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا و لە بەردەم قوتابخانەکەیدا کۆتا تاقیکردنەوەی ئەنجامدا.

خەلیل حەسەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەنگەر لە سەیدسادق

پەیوەند ئەبوبەکر خوێندکارێکی پۆلی ٩ بووە لە قوتابخانەکەیاندا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بڕبڕەی پشتی شکاوە، نەیتوانیوە لە تاقیکرنەوەدا ئامادەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ ئەو خوێندکارە کۆتا تاقیکردنەوەی خۆی کە ئینگلیزی بووە، لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەبەردەم قوتابخانەکەیدا ئەنجامداوە.

هەروەها وتیشی، لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە داوایان لێکردووە نمرە و ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بنێرێت، هەر بۆیە نەیویستووە ئەو خوێندکارە دوابکەوێت و خۆی بووە بە چاودێری هەتا تاقیکردنەوەکەی ئەنجامداوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خوێندکارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کۆتا تاقیکردنەوەی ئەنجامدا Reviewed by Unknown on 9:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.