Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە داوای دامەزراندنی ٧ ھەزار مامۆستای کردووە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان داوای دامەزراندنی ٧ ھەزار مامۆستای لەپسپۆریی تایبەت کردووە، تائێستاش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامی داواکارییەکەیان نەدراوەتەوە.
“سامان سیوەیلی” وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە”کوردسات نیوز”ی راگەیاند: میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە ھەندێک پسپۆڕیی تایبەتدا کەمی ھەیە، ھەربۆیە وەزارەتەکەیان داواکاریی دامەزراندنی ٧ ھەزار مامۆستای لەپسپۆڕیی تایبەت ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە. 
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتیشی: داوکارییەکەیان بۆ دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵام نەدراوەتەوە و پێدەچێت لەمانگی ئاب یان ئەیلولی داھاتوودا وەڵام وەربگرن.
سەبارەت بە گواستنەوەی مامۆستایانیش لەدەرەوەی شارەوە بۆ ناو شار، سامان سیوەلی وتی: لەسەرەتای مانگی ئاب رێنمایی تایبەت بەگواستنەوە دەردەچێت و رێکارەکانیشی لەدەسەلاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پاریزگاکاندایە و  بەپێی ئەو میلاکەیە، کە پێویستی دەبێت.
ئاشکراشیکرد ئەگەر مامۆستای نوێ بۆ وەزارەتەکەیان دابمەزرێت، ئەوا ئەو مامۆستایانەی کە ساڵی خزمەتیان تەواو کردووە، بەپێی پێویستی لەدەرەوەی شارەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو شار و مامۆستا نوێکان دەخرێنە شوێنیان. 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەروەردە داوای دامەزراندنی ٧ ھەزار مامۆستای کردووە Reviewed by Unknown on 5:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: