Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامێری تەلەڤزیۆن لە ژووری نووستنی منداڵەکان دامەنێن!

ئەو منداڵانەی لە ژووری نووستنیان تەلەڤزیۆن هەیە ئەگەری زۆرترە قەڵەو بن، بەراورد بەوانەی لە ژووری نووستنەکانیان تەلەڤزیۆن نییە، توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیاوە وادەڵێ.

توێژەرە بەریتانییەکان تێبینییان کرد کچان زۆرتر بەهۆی تەماشاکردنی تیڤی قەڵەو دەبن، تاوەکوو کاتی مانەوە بەدیار تەلەڤزیۆنەوە زۆرتر بێ، ئەگەری قەڵەوبوون زیاتر دەکات.

توێژەرەکان گوتوویانە توێژینەوەی بەپەلە پیویستن تاکو بزاندرێ مۆبایل و کۆمپیوتەریش هەمان کاریگەریی نەرێنییان هەیە لەسەر کێشی منداڵان یان نا.

ئەوان هۆشداری دەدەن زۆر مانەوە بەدیار شاشەکانەوە لە چەندین رووەوە زیان لە تەندروستی منداڵ دەدات.

توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێجی زانکۆیی لەندەن و لەسەر 12 هەزار منداڵی بەریتانی ئەنجامدراوە و ئەنجامەکەی لە جۆرناڵی زانستیی (the International Journal of Obesity) بڵاوبووەتەوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە لە ژووری نووستنی نیوەی منداڵانی تەمەن حەوت ساڵانی بەریتانیا تیڤی هەبووە، هەروەک ژمارەی کاژێرەکانی تەماشاکردنی تیڤی لەلایەن دایک و باوکی منداڵەکانەوە بە توێژەرەکان گوتراوە.

لەکاتی دەستپێکی توێژینەوەکەدا تێکڕای تەمەنی منداڵەکان 7 ساڵان بووە و لە تەمەنی 11 ساڵیدا کێش و باڵا و رێژەی چەوریی جەستەیان وەرگیراوە.

ئەو منداڵە کچانەی لە ژووری نووستنیان تیڤی هەبوو، ئەگەری قەڵەوییان بە راددەی 30% زیاتر بوو لەوانەی لە ژوورەکانیان تیڤی نییە. لە کوڕانیشدا هەبوونی تیڤی لە ژووری نووستن ئەگەریی قەڵەویی بە راددەی 20% زیادکرد.

توێژەرەکان هۆکاری ئەو جیاوازییە لە راددەی قەڵەویی لەنێوان هەردوو رەگەز، بۆ بزۆکیی کوڕدان دەگێڕنەوە لەو تەمەنەدا بەراورد بە کچان.

لە لێکدانەوەی ئەنجامە بەدەستهاتووەکاندا هاتووە کە تیڤی بە چەند رێگایەکی جیاواز رێگە بۆ قەڵەویی منداڵان خۆشدەکات، لەوانە؛ کەمجووڵان، رووبەڕووبوون لەگەڵ رێکلام بۆ خواردنە ناتەندروستەکانی وەک چبس و شیرینی دەستکرد، تێکچوونی خەو و تێکچوونی کاتی ژەمەکان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئامێری تەلەڤزیۆن لە ژووری نووستنی منداڵەکان دامەنێن! Reviewed by Unknown on 4:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.