Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

راپۆرتیێکی گرنگی بەڵگەدار دیوی دووەمی پارتی لە گالتەجاڕیی ریفراندۆم .

راپۆرتیێکی گرنگی بەڵگەدار … دیوی دووەمی پارتی لە گالتەجاڕیی ریفراندۆم !..

Niyazi Hamid

لە ٢٠٠٥ لە سەروبەری هەڵبژاردنەکانی عێراق ، بەرپرسێکی باڵای یەکێ لە حزبەکانی دەسەڵاتدار ، بۆ پاساوی یەک لیستی، بە ئاشکرا پێیراگەیاندم کە ئەگەر لە دەسەڵات نەمێنن ، دادگایی دەکرێین بە تۆمەتی دەیان تاوان، خەڵک لێمان خۆش نابێت ، ئێمە بریتین لە مێژووییەک لە تاوان ، دیارە ئەو بەرپرسە خۆی بە بێ تاوان دادەنا لە تاوی ناکۆکیی لەگەڵ ئەوانی دیکە ئەو راستییەی ئاشکرا کرد.

 وەک دکتۆرێکی پسپۆر لە بواری سایکلۆجی هاوڕێ Zmnako Khasro، ئەویش وتاریکی گرنگی نووسیوە کە بۆچی دەسەلاتداران بەتایبەتی پارتی واز لە کورسی ناهێنن ، گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامە کە ئەوەندە دەترسن لە دادگاییکردن و لێکۆلێنەوە دەرهەق بە ئەنجامدانی تاوانە گەورەکان ، وایان لێدەکات کە چی لەدەستیان بێت ،لە ئەنجامدانی تاوانی دیکە بۆ مانەوە لە دەسەلات نەسڵەمێنەوە .

لێدوانەی ئەو بەرپرسە ، رێگای ئەوەی بۆ کردمەوە کە دیوی دووەمی ئەو مکوربوونەی پارتی -ئاکەپە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاشکرا بکەم ،ئەمەش بە پشت بەستن بە هەندێ ئارگۆمێنت کە هاوکارم دەبێت لەوەی پارتی ئەو هەلایەی ریفراندۆمی بۆ دەربازبوونە لە لێپێچیینەوە لەو تاوانانەی کە بەدرێژایی مێژووی دەسەلاتی لە هەرێمی کوردستان و دوای ٢٠٠٣ لە بەرامبەر عێراقدا کردویەتی .ماهیەتی رێفراندۆم: 

١- هۆشیار زێباری لیدوان دەدات کە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نییە و، بۆ ناوچە دابڕاوەکان یا ناکۆکی لەسەرەکانیش نییە ، ئەمە سەرباری ئەوە ئەو گاڵتەجاڕییە نا ئیلزامیش دەبێت وەک لە وتارێکدا هاوڕێ Sarkawt Shams ئاماژەی پێداوە ولە کۆمێنتیەکان دایدەنێم.

٢- پێش کۆبونەوەی چوارشەممەی رابوردوو لە پیرمام ، پارتی چەند کەسێکی خۆی ناردە لای عەبادی ، بۆ دڵنیا کردنەوەی کە ئەوان باسی ریفراندۆم گەرم دەکەن ، درۆیەکی گەورەیە باوەڕ مەکەن.

٣- سەرۆکی پارتی ، بە رەسمی دووبارە دوای کۆبونەوەکەی ، عەبادی دڵنیا کردەوە کە ریفراندۆم بۆ خۆمانە هیچ پەیوەندی بە سەربەخۆییەوە نییە و، ناوچە ناکۆکەکان ناگرێتەوە.

٤- لە کاتی هاتنی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەرێم ، لە بەناو سەرۆکایەتی هەرێم دوو بەیاننامە دەرچوو ،یەکێکیان بە کوردی و ئەوەی دیکە بە ئینگلیزی ، دەرکەوت ئەو بەیاننامەی بە زمانی ئینگلیزی کە مخاتەبەی جیهانی پێدەکەن راستو رەوان باسی ئاوارەکان و کێشەکانیان کردووە ، هەرچی بەیاننامەی بە زمانی کوردی بۆ گەوجاندن و گەمە کردن بوو بە ئەقڵی هاوڵاتیان کورد کە گوایە سەرۆکی پارتی باسی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە لەگەڵ ئەمینداری گشتی. خۆشبەختانە هاوڕێ(Kamal Chomani ) ئەو پیلانەی پارتی کەشفکرد.

٥- هەموو لە بیرمانە کاتێ سەرۆکی پارتی ,هۆلاندی بینی لە پاریس، چتۆ درۆیان بەزاری کرد و بلاویان کردەوە کە گوایە هۆلاند رازی بووە بە سەربەخۆیی کوردستان ، دواتر لە ژێر فشاری حکومەتی فەرەنسی میدیاکانی ئاکەپە لە باشور ، هەواڵەکەیان لابرد بێ ئەوەی شەرم بکەن!.

٦- تاوەکە ئێستا بەرەسمی سەرۆکی پارتی نەهاتووە لێدوانێک بدات کە ریفراندۆم دەکەن بۆچی دەکەن ، ئامانج لێی چییە؟ کوێ دەگریتەوە ؟ !. ئەوەی هەیە تەنها راگەیاندنەکانی پارتیە کە ئاکەپە سەرپەرشتی دەکات،باس لە گاڵتەجارییەکەی ئاوا دەکەن.

کوێ دەگریتەوە ؟ !. ئەوەی هەیە تەنها راگەیاندنەکانی پارتیە کە ئاکەپە سەرپەرشتی دەکات،باس لە گاڵتەجارییەکەی ئاوا دەکەن.

هەموو ئەو ئارگۆمێنتانە ئەوە دەسەلمینن ، پارتی ئەو ریفراندۆمە بە دیوێکدا دەیەوێت سازشی پێ بکات و خۆ لەو هەموو تاوانە گەورانە بدزێتەوە کە دوای رزگاربوونی عێراق لە داعش دێتە ئاراوە. پارتی باش دەزانێت دوای نەمانی داعش لێکۆلینەوەی جددیی لەسەر دەکرێت تادەگاتە حەدی دادگایی و هەلاتن و ئاسبەتاڵ ، تاوانەکان ئەمانەن:

١- تالانکردنی نەوتی عێراقی وکوردستان .

٢- دەست تێکەڵکردن لەگەڵ وڵاتێکی جیران و دەستکێشکردنی سوپای داگیرکەرێکی وەک تورکیا، پەرلەمانی عێراق بە خیانەتی مەزن ، لە یاسایەکیدا، ناوی برد .

٣- کۆدەتای سەر پەرلەمانی کوردستان .

٤- کۆمەڵکوژیی شنگالییەکان.

٥- کەوتنی موسڵ بە دەست داعش.

٦- تاوانی ٣١ی ئاب .

ئەو ٦ فایلە بەسە بۆ ئەوەی پارتی بخریتە لیستی رەشەوە و، وەک حزبێکی سیاسی لە عێراق نەناسرێت.

بۆیە پارتی دەیەوێت کارتی ریفراندۆم ، کە کارتێکی لاوازە وئیجماعی لەسەر نییە ،دەنگی خەڵکی بەهەژارکراو و گیرفان بەتالانبردراو بەکارببات بۆ سازشکردن لەگەڵ ناوەند.

ئەم پیلانە هێ پارتی نییە ، چونکە پارتی بیرناکاتەوە ، تەنها فەرمانەکانی ئەنقەرە جێبەجێ دەکات. پارتی و داعش دوو ئەدەواتی دەستی ئەنقەرەن بۆ ناوخۆی عێراق ، بۆیە ئەگەر داعش بەرەو لە ناوچوون دەچێت ، نایەوێت پارتی لاواز ببێت یا بکەوێت وەزعێکی خراپ کە نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات ، بۆیە ئاکەپە پیلانی ریفراندۆمی دارشت بۆ ئەوەی بەهێزی بکاتەوە بەرامبەر ناوەند تا جەولەیەکی دیکلە لە پیلانگێری بۆ ناو عێراق دەست پێبکاتەوە.

ئەمەی سەرەوە ، دیوێکی قێزەوەنی ئەو ریفراندۆمە گاڵتەجارییە ، دیارە دیوی یەکەمی لە بابەتی پێشوومدا پەیم پێبردبوو ، کە پیلانی داگیرکاریی و بەردەوامی لە تالانکردنە و هیچی دیکە.

هێزە سیاسییەکان باچیدیکە نەترسن لەرەتکردنەوەی پیلانی ریفراندۆم ، لە بنەوە رەتی بکەنەوە ، چونکە ئەم گالتەجارییە بۆ هێشتنەوەی پارتییە لە دەسەلات، بێدەنگی بەشداریکردنە 

لەو تاوانە!.

یەکێتی ، هێزێکی یەکلاکەرەیە ،لەبەردەم دووریانێکدایە یا دەبێت ببێ بە پارێزەری تالانچی وسیاسەتەکانی ئاکەپە یا دەبێ ببێت بە داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکی کوردستان !.

یەکێتی نابێت لە شەری ناوخۆ بترسێت چونکە پارتی لەوە زۆر بێهێزترە کە پێشبینی دەکرێت ، چونکە بە پشتیوانی لە پیلانی پارتی ، یەکێتی نابێت لە دەڤەری سلێمانی بە ئیسراحەت دانیشێت ، ماڵوێرانی بۆ خۆی و خەڵکی دەقەومێنێت ، هەر بۆیە باشترین رێگا رەتکردنەوەی پیلانەکانی ئاکەپە-پارتییە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

راپۆرتیێکی گرنگی بەڵگەدار دیوی دووەمی پارتی لە گالتەجاڕیی ریفراندۆم . Reviewed by Unknown on 12:35:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.