Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بمبورە سەرۆک من نامەوێ لەبرساندا بمرم!

بمبورە سەرۆک من نامەوێ لەبرساندا بمرم!

سەبا ئەحمەد

ڕەنگە لای تۆ بەقسە مردن لەبرساندا ئاسان بێت، چونکە تۆ برسێتیت نەدیوه‌!..سه‌رۆك

سەرۆک، تۆ هەرگیز منداڵەکەت لەتێک ٢٥٠ دیناری دۆزیوەتەوەو بەپەلە بردبێتیە دوکان‌و پاکەتێک پسکیتی پێبکرێت وبەدڵخۆشی گەرابێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی بیخوات دوکاندارەکە لەتە پارەکەی بۆ هێنابێتەوە، پاکەتە بسکیتەکەی لێ سەندبێتەوە؟ سەرۆک تۆ هه‌رگیز هەستت بەدڵشکانی ئەو منداڵە کردوە؟ یان هەرگیز دەرکت بەخەفەتی باوک دایکی بێ پارەی کردوە..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز منداڵە شیرەخۆرەکەتان بێ شیربوەو بەقەنداخ کردبێتە خەو لەبەر نەبونی شیر..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز منداڵەکەت نەخۆش کەوتوە لەبەر بێپارەی نەتوانی بێت بیبەی بۆ لای دکتۆرێکی باش ..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز منداڵەکەت رۆژ تا ئێوارە پاڵی بەپاسکیلی منداڵی دراوسێکەتانەوە ناوە، بۆ ئەوەی یەک دەقیقەسواری پاسکیلی بکات..؟

سەرۆک منداڵەکەی تۆ هەرگیز حەزی لە پێڵاوی هاوڕێکەی کردوەو نەتتوانیبێت بۆی بکریت ..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز منداڵەکەت سەلامی بۆ ئەو منداڵانەکردوە بەسەیارەی پر تفاقەوە چون بۆ سەیران‌و ئەویش لەبەر دەرگای خۆتانەوە پێت بڵێ: (باوکە ئەگەر تۆش سەیارەت کری‌و چوین بۆ سەیران منیش سەلام بۆ منداڵان ئەکەم ..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز بوە یەک مانگ، بەس نان و پاقلەی زەردکراو بخۆیت ..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز رۆشتویت حەب بۆدایکت یا باوکت بكڕیت‌و پارەکەت کەم بوبێت نەتوانبێت بۆیان بکریت..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز لەگەڵ هاورێیەکت بەلای دوکانێکی شیریندا تێپەریوی، هاورێکەت تەکلیفی لێکردبی شەربەتێک بخۆن بەڵام تۆ لەبەر بێ پارەیی، بەهانەی ناتوانم و بۆ مەعیدەم خراپەت هێنابێتەوە..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز میوانت هاتوە پارەت پێنەبوبێت داوەتی بکەیت؟ لەسەر مێزی چێشتخانەیەک دانیشتویت ئەو نانی خواردبێت‌و تۆ بەدرۆوە وتبێتت من نانم خواردوە..؟

هه‌ربه‌ڕاست سەرۆک تۆ دایکت بەسەری سپی گوڵچنی کردوە..؟

سەرۆک تۆ باوکت بەریشی سپی دوای بیست‌و پێنج ساڵ خزمەت، دو مانگ جارێک بۆ 220 هەزار رۆژێک تائێوارە لەریزی موچەیا وه‌ستابێت ..؟
سەرۆک تۆ هەرگیز بیرت کردۆتەوە گورچیلەیەکی خۆت بفرۆشی، لەبەر ئەوەی خوشکەکەت جلەکانی دڕاون ..؟

سەرۆک تۆ هەرگیز براکەتت دیوە توشی بەدخۆراکی بوبێت‌و چاوەکانی لەشەودا لەدەستدابێت ..؟

من دڵنیام تۆ هیچکام لەمانەت نەدیوە. بەڵام سەرۆک من ئەمانەم هەمو دیوە. بۆیە ئامادەم بمرم بەدیلی لەژێر ئاڵای سەد نەتەوەی تردا، لەژوری سێدارەی عەرەب‌و تورک‌و فارسدا، بەس لەبرساندا نا. هه‌رگیز نا….

ئاخر من برسێتی راستەقینەم دیوە. تۆش مافی خۆتە شانازی بەمردن بکەیت لەبرساندا، چونکە هەرگیز برسی نه‌بوییت، ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم، بیریشت لێ نەکردۆتەو…

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بمبورە سەرۆک من نامەوێ لەبرساندا بمرم! Reviewed by Unknown on 6:43:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.