Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی مەخموور.. تاقیكردنەوەكانی پۆلی ٩ی بنەرەتی دەستیپێكرد

سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرواری ١٤-٦-٢٠١٧ بەپێی خشتەیەکی ناوەندی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە داندراوە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەستیپێکرد.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور ١١ هۆلی تاقیكردنەوەی بۆ قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی و ١٣ هۆلی تاقیكردنەوە بۆ قوتابیانی ٩ی بنەرەتی تەرخانكراوە، سەرجەم هۆڵەكانیش لە سەنتەری قەزای مەخموورو ناحیەی كەندێناوەو گوێڕ بەتەواوی پێداویستییەكان دابینكراون، لەیەكەم رۆژی ئەزموونەكانیشدا، مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەیاوەری (بەیار حەسەن نەجار) قایمقامی قەزای مەخموورو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سەردانی چەند هۆلێكی تاقیكردنەوەیان كرد لەسەنتەری قەزای مەخموور.

ئەمساڵ لەسنووری پەروەردەی مەخموور (٧٠٢) قوتابی لەپۆلی ٩ی بنەرەتی و (٧١٥) قوتابی لەپۆلی ١٢ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن.

لەهەمانكاتدا ۆژی چوارشەممە بەرواری ١٤-٦-٢٠١٧ لەسەرجەم پەروەردەكانی دیكە تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەستیپێكردووەو بڕیاریشە سبەی ١٥-٦-٢٠١٧ تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ دەستپێبكات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پەروەردەی مەخموور.. تاقیكردنەوەكانی پۆلی ٩ی بنەرەتی دەستیپێكرد Reviewed by Unknown on 3:12:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.