سەڵاحەدین بەهادین : بۆ هەڵبژاردنی داهاتو لیستی چاکسازی نیشتیمانی پێکدەهێنین
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی چاکسازی نیشتیمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دروستدەکەن کە پێکدێت لە چەندین کەسایەتی ئیسلامی پسپۆڕ.
سەرچاوە: کەناڵی ئێن ئارتی
لەمیانی بەسەرکردنەوەی ڕێکخستنەکانی لقی بازیانی یەکگرتووی ئیسلامی، دوێنێ سەڵاحەدین بەهادین وتی “لیستی چاکسازی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دروست دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە پێکدێت لە چەندین کەسایەتی ئیسلامی پسپۆر و شارەزا لە سەرجەم بوارەکاندا”.
ڕاشیگەیاند “لە هەوڵی بەردەوامداین کە سەرجەم کەسایەتی و لایەنە ئیسلامیەکان بەشداری لەو لیستەدا بکەن ئێمە وەک یەکگرتوو دەبینە هەوێنی لیستەکە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە دواى زیاتر لە ١٠ مانگ و زنجیرەیەک کۆبوونەوە، ئێستا پڕۆژه‌ى هاوبەشى لایەنە ئيسلامییەکانى هەرێم کە لە يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى پێکدێت، وەک خۆیان ئاماژەى پێدەکەن له قۆناغه‌كانى كۆتاييدايه و بڕیارە له داهاتووشدا بڕیاری تەواوەتى لەبارەوە بدەن.
پێشتریش ئه‌ندامێكى يه‌كگرتوو لە دەستەى باڵاى کارى هاوبەشى لایەنە ئیسلامییەکان ڕایگەیاند، په‌يڕه‌وێکیان داناوه و له‌ئێستادا ستراتيژى كارى هێزه ئيسلاميیه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن به‌شێوه‌يه‌ك هه‌موو جومگه‌كان ده‌گرێته‌وه.
هاوکات ڕۆژی ١٥ی نیسانی ئەمساڵیش لە یه‌كه‌مین دیداری ئیسلامیی له هه‌رێمی كوردستاندا، به‌شدارانی دیدار، له شه‌ش گروپدا ره‌شنووسی پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای كاری هاوبه‌شی ئیسلامی‌یان په‌سه‌ند كرد، پاش سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دیداره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا‌و خرایه به‌رده‌ستی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌ش.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: