مەسعود بارزانی وادەی وازهێنانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم دیاریکرد
مەسعود بارزانی کە ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم بەردەوامە بۆ جاری سێیەم دوای درێژکردنەوەیەک و ماوە بەسەر چونێک رایگەیاند کە دوای هەڵبژاردنەکان واز لە پۆستی هەرێم دەهێنێت.. بارزانی دەڵێ لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
مەسعود بارزانی لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ گۆڤاری فۆرین پۆلیسی، رایگەیاندوە: لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی “ناوخۆیی” ، دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.
بارزانی راشیگەیاندووە: ” دەمەوێت لە ژێر سێبەری ئاڵای كوردستانێكی سەربەخۆدا بمرم”.
لەو چاوپێكەوتنەدا كە بە یەكەم چاوپێكەوتنی دوای راگەیاندنی ریفراندۆم دادەنرێت، مەسعود بارزانی ئاماژەیكردووە بەوەی ئەگەر دەوڵەتە زلهێزەكان لەدژی ریفراندۆمی كوردستان بن ئەوا مانای وایە ئەوان دژی بەهاكانی خۆیانن لە مافی ئاشتییانەی خەڵك بۆ بریاردان لە چارەنووسی خۆیان.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
مەسعود بارزانی وادەی وازهێنانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم دیاریکرد
Reviewed by Unknown
on
12:16:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: