Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەریای ڕەش دەگۆڕێت

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی (Fox News)ی ئەمریکی، ژمارەیەک زانای ئاژانسی ناسا گۆڕانێکیان لە ڕەنگی دەریای ڕەشدا دۆزیوەتەوە.

بەپێی زانیاری زاناکانی ناسا زۆربوونی ڕووەکە هەڵواسراوەکانی ناو دەریای ڕەش بووەتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی ئاوەکە لە شینی تێرەوە بۆ پیرۆزەیی.

زاناکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، کە زۆربوونی ڕووەکە هەڵواسراوەکان لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لەناو ئاوەکەدا و ئەوەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گیاندارە دەریاییەکان.

ڕووەکە هەڵواسراوەکان بریتین لە بوونەوەری خۆڕسکی خۆراک خۆر کە لە کۆمەڵەی پلانکتۆنن کە قەبارەیان زۆر بچووکە، بەجۆرێک کە ناتوانرێت تەنیا بە چاوی ئاسایی ببینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی کۆبوونەوەیان بە ڕێژەیەکی زۆر دەتوانرێت بەڕەنگێکی سەوزی بڵاوبووەوە لەسەر ڕووی ئاو ببینرێن و ئەوەش بەهۆی بوونی سەوزەماددە لەناو خانەکانیاندا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

دەریای ڕەش دەگۆڕێت Reviewed by Unknown on 5:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.