شیرینی جیاواز ئامادە بکە بۆ جەژن
چۆنیەتی دروست کردنی شیرینی بەسبوسە
کەرەستەکان:
-6 هێلکە
-دوو کەوچکی بچوک بەیکینگ پاودەر
-کوپێک شەکر
-دوو کوپ خامە
-کەوچکێکی بچوک ڤانێلیا
-سێ کوپ سمید
-نیو کەوچک خوێ
-دوو کوپ زەیت
-دوو کەوچکی گەورە کاکاو
-دوو کەوچکی گەورە قاوە ئامادەکانی ناو زەرف کە بە ئاو دەتوێنرێتەوە
ئامادەکردن:
1-لە قاپێکدا هێلکەکە تێکەڵ بدە لەگەڵ زەیت و خوێ و خامە.
2-پاشان سمید و شەکر و کاکاو و ڤانێلیا و بەیکینگ پاودەر و قاوە لە قاپێکی تردا تێکەڵ بکە.
3-بە کەوچکێکی دار هەردوو قاپەکە تێکەڵبکە.
4-تێکەڵەکە بکەرە ناو سینی فڕنەوە و ڕووەکەی ڕێکبکە.
5-بۆ ماوەی 20 خولەک بیبرژێنە و دواتر پێشکەشی بکە.
6-ڕووەکەی بە گوێزهند و سۆسی شوکولاتە بڕازێنەرەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
شیرینی جیاواز ئامادە بکە بۆ جەژن
Reviewed by Unknown
on
5:36:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: