بەھۆی جگەرەكێشانەوە ساڵانە حەوت ملیۆن كەس دەمرن
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەهۆی كێشانی جگەرەوە دەمرن و بەرھەمەكانی توتن و پاشماوەكانی رێگە بۆ پیسبوونی ژینگە خۆش دەكات.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێكی لەسەر جگەرە و زیانەكانی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەش كردووە: ساڵانە حەوت ملیۆن كەس بەھۆی بەكارھێنانی توتنەوە دەمرن كە جگەرە یەكێكە لەھۆكارە سەرەكییەكانی مردنی مرۆڤ لەجیهاندا ڕۆژانە 10 تا 15 ملیار جگەرە دەفرۆشرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: 860 ملیۆن جگەرەكێش بژێوی ژیانیان مامناوەند و ھەژارن.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو: خەرجی بەكارھێنانی بەرھەمەكانی توتن، ترلینۆنێك و 40 ملیار دۆلار لە ئابوری ساڵانەی جیھان زیاترە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
بەھۆی جگەرەكێشانەوە ساڵانە حەوت ملیۆن كەس دەمرن
Reviewed by Unknown
on
4:52:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: