Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژنێكی كورد سێ خەڵاتی جیهانی وەردەگرێت

ژنە نووسەرێکی كورد لە سەرەتای ئەمساڵەوە سێ خەڵاتی ئاكادیمی لە سێ رێكخراو و ناوەندی جیهانی وەرگرتووە و رای دەگەیەنێت، سووربوون و هەوڵدانم بۆ سەركەوتن، هۆكارن بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتانە.
كازیوە ساڵح خانمە نووسەر و چالاكوانی بواری ژنان رایگەیاند، خەڵاتی “دەیڤد ئیدنی”م بۆ لێكۆڵینەوەی مەیدانی لە فڕەنسا پێ بەخشراوە كە بە ناوی هونەرمەند و پڕۆفیسۆرێكی فڕەنسییەوە و لە لایەن خۆی و ناوەندەكەیەوە پێشكەش دەكرێت، بە پێی ئەو خەڵاتە شوێن و پێداویستی دوو مانگ بۆ لێكۆڵیاری هەڵبژێردراو لە پاریس دابین دەكرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی لێكۆڵینەوەكەی تەواو بكات.
ئەو خەڵاتە ساڵانە لە دوو كاتی جیاوازدا پێشكەش بە دوو كەس دەكرێت، بۆ ئەمساڵ كازیوە ساڵح وەك كەسی یەكەم دەستنیشان كراوم و كەسی دووەم  پیاوە، ئەوەندەی ئاگاداربم پۆست دكتۆرایە لە بواری زانستی ڕامیاریدا.
ئەو نووسەرە ژنە لەلایەن رێكخراوێكی جیهانی ترەوە هەڵبژێردراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەكادیمی، بەهۆی یاسای رێكخراوەكە ناتوانێت ناو و هۆكاری هەڵبژاردنەكەی بهێنێت و تەنیا ئاماژە بەوە دەدات كە كاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە دیاری كراوە، لەو رۆژەدا لە پاریس ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی خەڵاتی پێ ببەخشرێت.
سێیەم خەڵاتی كازیوە ساڵح لە لایەن ناوەندی “بانرێ” كە بایەخ بە بواری خوێندن و ئەكادیمی ئەو ژنانە دەدات پاش دابڕان و نسكۆ دەگەڕێنەوە سەر خوێندن و واز ناهێنن پێ دەبەخشرێت.
كازیوە لە ساڵی 1989 لە پەیمانگای مامۆستایان و دواتر لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، بەشی موزیك دەردەكرێت بە تۆمەتی ئەوەی خێزانێكی كوردپەروەری هەیە، بەڵام ساڵێک دوای راپەڕینی جەماوەری باشووری كوردستان، ساڵی 1992 لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی دەست  بە خوێندن دەكاتەوە.
لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتی ناوەندی “بانرێ”، كازیوە ساڵح رای دەگەیەنێت، لەبەر دوو خەڵاتەكەم لا گرنگ بوو، یەكەم چونكە بە هۆی سەركەوتنم بە سەر كۆسپێكی گەورەدا پێم بەخشرا كە  لە لایەن پڕۆفیسۆرێكەوە خرابووە رێگەم و دەبوو پەكم بخات لە خوێندنەكەمدا، دووەم لەبەر ئەوەی ئەو خەڵاتە پێوەندی نەبوو بە زانكۆوە، بەڵكو سووربوون و سەركەوتن بوو بەسەر كۆسپەكاندا.
b_0_0_0_10_images_WITAR_kaziwe2



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ژنێكی كورد سێ خەڵاتی جیهانی وەردەگرێت Reviewed by Unknown on 5:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.