Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بارزانی: ریفراندۆم بۆسەربەخۆییە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرۆکایەتی هەرێمیش بردوە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل رۆژنامەی فۆرین پۆلیسی رایگەیاند کە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانەو ئێمە دوای ریفراندۆم لەگەڵ حکومەتی عێراقدا دیالۆگ و گفتوگۆ دەکەین لەبارەی ئەنجامی راپرسیەکەوە. بارزانی راشیگەیاند کە لە پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی لەگەل حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەم باسەی لەگەل کردوە.

سەبارەت بەوەی بۆ لەکاتی هەبوونی کێشەی قوڵی ناوخۆیی ریفراندۆم پێش هەلبژاردن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە ئەنجام دەدەن بارزانی دەڵی ئەو کێشانە هەر چارەسەر نابن.

شایانی باسە شارەزایان پێیان وایە ئەنجامدانی ریفراندۆم تەنها مەبەست لێی کارتێکی فشارە بۆ گەرانەوە بۆ بەگدا نەک سەربەخۆیی و مەبەستی سەرەکی لێی بەدەستهێنانی پۆستی زیاترو مانەوەی زیاترە لەسەر کورسی دەسەڵات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بارزانی: ریفراندۆم بۆسەربەخۆییە Reviewed by Unknown on 10:36:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.