وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى بڵاوكرده‌وه.
1- ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 6/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری 7-8/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی (80 و 70) ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 10-11/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
– فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
– فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن
-ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
4- ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 12/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
5- ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 13/6/2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
– وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
-ده‌زگای مین
-دیوانی چاودێری دارایی
— ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
– ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
– ده‌سته‌ی ژینگه
– ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
– ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
– كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
6- ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری 14-15/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
7- ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 17-18/6/2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
– وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
– وه‌زاره‌تی كاره‌با
– وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن
– وه‌زاره‌تی پلان دانان
8- ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 19/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4 ی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
9- ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 20/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت.
10- ڕۆژانی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌رواری 21-22/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی ناوخۆ
– وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
– وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
– وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
– فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
– مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
11- ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 24/6/2017، مووچه‌ی مانگی 4ی ساڵی 2017 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
-وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
– وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
– وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
– وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
– وه‌زاره‌تی داد
-ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
– سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
– سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
– سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: