پەروەردەی سلێمانی كاتی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكات
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە ڕێگەی نوسراوێكەوە كاتی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگا ئامادەیی و پیشەییەكان دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كاری لەسەر بكرێت و لەقوتابخانە و خوێندگاكاندا هەڵبواسرێت.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە نوسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (گهشهپێدان) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر ڕۆشنایی نوسراوی بەڕێوەبەرێتی كاروباری تەكنیكی/ تاقیكردنەوە ئاگادارتان دەكەینەوە، كە كاتی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكان و پۆلە ناكۆتاییەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2016- 2017) دیاریكراوە.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەسەریان پێویستە كاری لەسەر بكەن و جێبەجێی بكەن، هەروەها لە قوتابخانە و خوێندگاكانتاندا هەڵبواسرێت و خوێندكارانی لێ ئاگاداربكەنەوە”.
بە پێی نووسراوەكە، ساڵی نوێی خوێندنی 2017- 2018 لە 20- 9- 2017 دەستپێدەكات.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: