Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

خوێندكارێك لە‌ شاری ھە‌ولێر بە‌ھۆی دە‌رنە‌چوونی لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ خۆی كوشت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌خوێندكارێكی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌ گولـله‌یه‌كی چه‌كی كلاشینكۆف خۆی‌ كوشت و ده‌شڵێت:هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتوه‌و ده‌رنه‌چووه‌.
به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر ، تێیدا هاتووه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر( 3:30) پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌خوێندكارێك به‌ناوی(هه‌وراز ڕێباز صابر) ته‌مه‌ن (18)ساڵ، به‌ گولـله‌یه‌كی چه‌كی كلاشینكۆف كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی‌ رووداوه‌كه‌ پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌: هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتوه‌و ده‌رنه‌چووه‌، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خوێندكارێك لە‌ شاری ھە‌ولێر بە‌ھۆی دە‌رنە‌چوونی لە‌ تاقیكردنە‌وە‌ خۆی كوشت Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.