Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

په‌روه‌رده‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ر له‌ سیاسه‌ت

یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌ زۆر گرنگه‌كانی‌ حزبی‌ سیاسی‌ به‌ته‌نیشت په‌یڕه‌وكردنی‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامی‌ سیاسی‌ ناوخۆی‌، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی‌ كه‌ له‌پێناویدا خه‌باتی‌ بۆ ده‌كات، به‌ر لەپه‌روه‌رده‌كردنی‌ سیاسیانه‌ی‌ هه‌واداران‌و دۆست‌و لایه‌نگرانیان، به‌تایبه‌ت توێژی‌ (گه‌نجان) كه‌ فراوانترین پێگه‌ی‌ زۆربه‌ی‌ حزبه‌ ئازادیخوازه‌ كراوه‌و دیموكراته‌كان پێكدێنن، له‌ڕێی‌ ئۆرگان‌و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنیان‌و سۆشیال میدیاوه‌، بۆ به‌هێزكردنی‌ ئاست‌و بره‌ودان به‌توانا فیكری‌‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئه‌ندام‌و لایه‌نگره‌ لاوه‌كانیان، خول‌و راهێنانیان به‌شێوه‌ی‌ ده‌وری‌ بۆ سازبكرێت‌و به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌نگاونان‌و گوزه‌ركردن له‌سه‌ر رێچكه‌ی‌ ره‌وشتی‌ به‌رزی‌ پاراستنی‌ داب‌و نه‌ریته‌ ره‌سه‌نه‌ كورده‌واریه‌ ته‌ندروسته‌كان، له‌پاڵ خۆشه‌ویستی‌‌و به‌هێزكردنی‌ ئینتمایان بۆ نیشتمان، به‌پێی‌ ستانداره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌پێگه‌ی‌ نیشتمانماندا جگه‌ له‌فراوانی‌ بازنه‌ی‌ په‌یڕه‌وانی‌ ئاینی‌، به‌گرنگیدان به‌مه‌ڵبه‌نده‌ رووناكبیری‌‌و ئه‌ده‌بی‌‌و هونه‌رییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌گه‌شەپێدانی‌ گه‌نجان، به‌ر له‌‌وانه‌ی‌ سیاسه‌ت شان به‌شانی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ رۆشنبیری‌‌و گه‌یشتن به‌ دواپله‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ كۆتا ئاستی‌ خوێندنی‌ باڵا، بۆسه‌ر راسته‌ڕێیه‌كان تێكه‌ڵ به‌عه‌قڵی‌ نوێ‌ بۆ سه‌رده‌مێكی‌ نوێ‌ رووه‌و ره‌خساندنی‌ كۆمه‌ڵگەیه‌كی‌ نوێخواز به‌وانه‌ی‌ مرۆڤدۆستی‌‌و خۆشه‌ویستی‌‌و رێزداری‌ رێنوێنی‌ بكرێن، به‌كلتورو ئادابی‌ ره‌وشت به‌رزی‌ كورده‌واری‌‌و به‌پۆشاكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ، به‌ڕه‌چاوکردن‌و خۆبه‌دوورگرتن له‌گرفتارییه‌ نادروسته‌كانی‌ ئێستای‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ده‌رده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئاوڕدانه‌وه‌ نه‌گونجاوه‌كان بۆ دواوه‌ی‌ زه‌مه‌نی‌ رابردووی‌ نێو كۆمه‌ڵگەی‌ خۆمان، ئاوێته‌ به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ گونجاوی‌ دنیای‌ نوێی‌ شارستانی‌‌و تازه‌گه‌ری‌ سه‌رده‌می‌ پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیا‌و رووناكبیری‌ پۆشته‌بكرێن.
هه‌روه‌ك به‌شێكی‌ تری‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ جگه ‌له‌خێزان‌و بنه‌ماڵه‌،  خوێندنگەو بواری‌ په‌روه‌رده‌و زانكۆو مامۆستایان‌و مامۆستایانی‌ ئاینی‌‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ فێرخوازان‌و زانستخوازان، كه‌ده‌كرێ‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی‌ پسپۆڕی‌‌و تایبه‌تمه‌ندی‌ بواره‌كه‌ی‌ له‌په‌روه‌رده‌كردندا، رۆڵی‌ رێنوێن‌و فێرخوازو رێنیشانده‌ر ببینن‌و، گه‌نجه‌كانمان له‌دیارده‌ ناشارستانییه‌كان دوربخه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌ت حزبه‌ سیاسییه‌ تازه‌ هه‌ڵتۆقیوه‌كان، لایه‌نگرانیان رووه‌و بیری‌ توندوتیژی‌ په‌لكێش نه‌كه‌ن‌و به‌وانه‌ی‌ رق‌و كینه‌‌و رێزنه‌گرتنی‌ به‌رامبه‌رو ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ بیری‌ پێكه‌وه‌یی‌‌و ره‌فتاری‌ نه‌شیاوو ناشایسته‌ی‌ (به‌رد هاویشتن، ‌وته‌و دروشمی‌ نابه‌جێ‌، رە‌تكردنه‌وه‌ی‌ به‌ها جوان‌و پیرۆزه‌كان، ره‌شبینی‌، تێكدان‌و له‌ناوبردنی‌ ده‌ستكه‌وته‌كان به‌هه‌موو كه‌مووكوڕییه‌كانیانه‌وه‌، هووها‌كێشان كه ‌نزمترین ئاستی‌ په‌روه‌رده‌یه‌)،  ئاراسته‌نه‌كرێن‌، به‌تایبه‌ت له‌بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌چاوی‌ نه‌ریت‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی‌ رێزگرتن بكرێت. له‌به‌رامبه‌رداو به‌دیوه‌كه‌ی‌ تریدا كلیلی‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆده‌ربازبوون له‌دۆخی‌ ئاڵۆزو چه‌قبه‌ستووی‌ په‌راوێزخراوی‌ گه‌نجان، به‌تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ پرسی‌ به‌شداری پێنه‌كردنیان له‌كایه‌ سیاسییه‌كاندا كاڵ بكرێته‌وه‌، كه‌مه‌كه‌مه‌ خزاندنی‌ ئه‌و توێژه‌ گرنگه‌ بۆ نێو گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌‌و ده‌وڵه‌تداری‌ بكرێته‌ دیفاكتۆ(ئه‌مری‌‌ واقیع )‌، به‌سوود‌وه‌رگرتن له‌پێشكه‌وتنی‌ ئه‌ڵماسی‌ سه‌رده‌م، به‌ره‌و سه‌ر تا لووتكه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌ڵكشێن‌و له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ بڕیاردان نزیك بخرێنه‌وه‌، تا له‌داهاتوودا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و چاره‌نووسسازه‌كان پرس‌و رایان پێبكرێ‌‌و ده‌رگای‌ ژووره‌ داخراوه‌كانیان له‌سه‌ر‌ واڵابكرێ‌ تا دواجار هاونیشتمانیان به‌ئاسوده‌یی‌ حكومه‌ت‌و ‌وڵاتیان پێ‌ بسپێرێ‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

په‌روه‌رده‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ر له‌ سیاسه‌ت Reviewed by Xwendga Kurdish on 6:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.