Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرهەم ساڵح، کارتێکی سوتاو

بەرهەم ساڵح، کارتێکی سوتاوئاری ئەبو بەکر

لە دوو مەوقیفی جیادا بەرهەم ساڵح دەچێتە لای ڕەوانشاد کاک نەوشیروان و کاک نەوشیروان باش دەیهاڕێت، جارێک کە یەکێتی ویستییان دەستبەسەریکەن لە کاتی هەڵبژاردنەکانی 2013 دا، دوای ئەوەی ئێمە لە KNN فومان پیاکرد و لەسەری هەڵمان دایێ، دوای چەند ڕۆژێک دەچیتە خزمەتی کاک نەوشیروان و پێێ دەڵێت ئاگات لێیە چیم پێدەکەن، بەڕای تۆ چیبکەم، کاک نەوشیروانیش لە وەڵامدا دەڵێت،: تۆ کوڕێکی باش و موئەدەبیت، ئەم شەڕەسەگەی ناویەکێتی بە تۆ ناکرێت ، بەڕای من بچیتەوە بۆ بەرتانیا یان ئەمەریکا و ببیتە موتەرجم لە ئێستات باشترە.

جاری دووەم کە پرۆژەی نوسی و بۆ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەیویست کاک مەسعود بکات بە سەرۆکی هەموو حزبەکان، پرۆژەکەی خستبوە بەردەستی کاک نەوشیروان و لێی پرسیبو پێت چۆنە کاک نەوشیروان وتبوی، ئەمە پرۆژە نییە بەڵکو وتارە، بۆ بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامەیەکدا عەیبی نییە. 

جا هەرچەند دەوروبەرەکەی دەیانەوێت بی دێوێنن و گەورەی کەن و بە تەکنۆکرات بیناسێنن، بەڵام چونکە توانای سیاسی و ئیداری کەمە، هەرگیزاو هەرگیز نابێت بەکەسی یەکەم نە لە یەکێتی و نە لە هیچ ڕێکخراو وحزبێکی تردا.. بە کورتی لەبەر ئەم هۆکارانە:.

١. ئەگەر یەکەم سیاسی نەبێت ئەوا بە دڵنیایەوە و دوەم سیاسییە لە دروستکردنی میدیای سێبەر (دەزگای خەندان) و داهێنانی میدیای تاکەکەسی سیاسی، ئەوسا و ئێستاش کەس نەیزانی ئەم پیاوە پارەی ئەو میدیا زەبەلاحەی لە کوێوە پەیداکرد!!!!! ئاوی خراپی ڕشت و خەڵکی تریش بەدوایدا پێیان تێخست و ئێستا میدیای سێبەربوەتە مۆدێل
٢. سیاسییەکی هەڵچو و هەرزەیە(بەمانای تەمەن نا، بەڵکو لە ڕوی عەقڵیەتی سیاسییەوە) زوزو توڕە دەبێت و لە دەستی دەردەچێت ، بەتایبەتی لە کێشەکانی ناو حزبەکەیدا (وازهێنانی لە جێگری سکرتێری گشتی) و پەشیمان بونەوەی..
٣. پارتی داخی دەکرد، کەچی پەنجەی لە گۆڕان ڕائەوەشاند. کاتێک ئەو سەرۆک حکومەت بوو، نێچیر خۆی و ئاشتی هەورامی هەر بە تۆپزی چونە تورکیا و عاقدی نەوتییان دەکرد، کەچی کاتێک ئەم پیاوە پرۆژەی گەڕاندنەوەی موڵکەکانی حزبی بۆ حکومەت دەست دایێ( هیچیشی لێ سەوز نەبو) پەنجەی هەڕەشەی لە گۆڕان ڕادەوەشاند و دەیوت دەبێت گردەکەش بگەڕێنرێتەوە سەر موڵکی گشتی.
٤. لە کاتی ١٧ی شوباتدا کۆمەڵێک بەڵێنی قەبەی دا و هیچی لێ جێبەجێ نەکرد، تەنانەت ئامادەنەبوو وەک سیاسییەکی تەکنۆکرات خۆی لەو وەزعە بێبەریکات و لانیکەم دەست لەکاربکێشێتەوە و ئەو سەروەرییە بۆ خۆی تۆمار بکات..
٥. هەر لە ١٧ ی شوباتدا قوتابیانی پارتی لە هەولێر پێچەوانەی وەزیری خوێندنی باڵاکەی ئەمەوە(دکتۆر عەلادین) قوتابیانی دەڤەری نیللییان ناردەوە، کەچی ئەم تەکنۆکراتە نوتقی لەدەم نەهاتە دەرەوە.
بۆیە ئەم پیاوە نە ئێستا و نە لەداهاتوشدا نەک نابێتە بەرپرسی هیچ حزب و بزوتنەوەیەکی سیاسی گرنگ، بەڵکو ناکرێتە بەرپرسی مەڵبەند و باژێڕەوان یش. هەموو فوتێکردنێکیشی، هیچ نییە جگە لە هەوڵی ….. و هاوئاوازەکانی بۆ فوتێکردنی و هیچی تر.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەرهەم ساڵح، کارتێکی سوتاو Reviewed by Unknown on 1:38:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.