Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زۆرینەمان بی ئەخلاقین باوکە گیان زۆرینەمان حیزو گەوادین باوکە گیان

زۆرینەمان بی ئەخلاقین باوکە گیان زۆرینەمان حیزو گەوادین باوکە گیان ئێمە سێ ساڵ خۆشەویستی یەکتر بوین .لەو سێ ساڵەدا سەدان نامەی دڵداریو دەیان دیاری بچوکمان لای یەکتری هەبو. جوانترین دیاری ئەو بۆ من چەن تاڵێک لە قژە ڕەشە خاوەکەی بو کە بە تەزبیحیکی قەزاوەنەوە بۆی ناردبوم.منیش جارێک بە خوێنی پەنجەی خۆم لە سەر پەڕەی گوڵێک بۆم نوسی خۆشم ئەوێیتو لە گەڵ کاسێتێکی بەرهەم حەسەنا بە دیاری دام پێی. من ئەم زانی باوکم بە ئاسانی نایەتە ژێر بارو ڕازی نابێت بە هاوسەر گیری منو شیلان چونکە باوکی شیلان تەنها عەرەبانەیەکی دەست گێری هەبو کە لە بەر گەراجەکەی شارا فەلافلی ئەفرۆشتو باجی بەدیعەی دایکیشی بەو پێیەی ژنیکی گەنجو جوان بو هەمیشە لە سەر زمانی پیاوانی شار بو. بەڵام نەئەکرا منیش بە ئاسانی کۆڵ لە خۆشەویستی سێ ساڵەی شیلان بدەم هەمیشە ئەم گوت من کارم بە سەر هەڵسو کەوتی دایکیەوە نیەو من شیلان ئەکەم بە هاوسەرم نەک دایکی. باوکم کە تێ گەشت من کۆڵ لە شیلان نادەم زۆری لە دایکم کرد کە یەخەی دایکیو شیلان بگرێت کە دەست لە یەخەی من بەردەن. من بەمەم نەزانی کە دایکمو باجی رەعنای دراوسێمان چوبونە ماڵ شیلانو ڕاستەو خۆ بە بەرچاوی شیلانەوە بە دایکیان وتبو کە تۆ سومعەت باش نیەو قەت ئێمە ڕازی نابین کە کوڕەکەمان کچی تۆ بکاتە ژنی خۆی. ئەو ئێوارە من بێ ئەوەی بە سەفەری دایکم بزانم بۆ ماڵ شیلان ،بەڵام توندیەکی زۆر دڵی گرتبووم هەستم ئەکرد خەریکە ئەخنکێمو بە ئاستەم هەناسەم بۆ ئەدرا. ئێمە لە نان خواردنی ئێوارەدا بوین کە تەقەی توندی دەرگاکە هەمومانی ڕاچڵەکاند. ئازادی هاوڕێم بە پەلەو بە ڕەنگی سپیەوە بانگی منی کردە دەرەوەو وتی. هیچت نەبیستوە ؟. .من نەم ئەتوانی بپرسم کە چی بوە بەڵام ئەمزانی کارەساتێک ڕویداوە ئەمە هەستی ئەو کاتەم بو ……………………………………………… ………………………………………………… ئەو کاتەی ئازاد پەلی منی ڕائەکێشا بۆ مزگەوتەکەی مەلا سەعید من جگە لە جەستەیەکی بێ گیان هیچی تر نەبوم کە نە هیچم ئەبینی نە هیچیشم ئەبیست.تا ئەو کاتەی وردە وردە دەنگی زریکەو هاواری بەدیعەی دایکی شیلانو دو خوشکە بچوکەکەی هێنامیانەوە هۆش. ئەو خەڵکەی لەوێ بون لە دە کەس تێ نەئەپەڕین حەمە کەریمی باوکی شیلانیش لە بن دیواری ژوری مردو شۆرەکەدا دانیشتبوو بە کزۆڵی ئەگریا. باجی بەدیعە یەخەی خۆی دادڕیبو بە نینۆکیش هەمو دەمو چاوی خۆی ڕنی بو. من نەم ئەزانی چی بکەم تەنها ئەوە نەبێت باشترین شتێک کە بە خەیاڵما هات ئەوە بو بەرەو ژوری مردو شۆردنەکە بڕۆم !، بۆنی لاشەی سوتاوی شیلان ئەهاتە دەرەوەی ژورەکە بەڵام من ئەمویست بۆ یەکەم جارو دوا جار باوەش بکەم بە جەستەی ڕوتی شیلانا ئەم ویست بۆ یەکەم جار لێوەکانی بمژمو دەست بخەمە سەر سنگی ئەم ویست بۆ یەکەم جار بۆنی قژە خاوەکەی بکەمو گازێک بگرم لە گەردنی ئەم ویست دەقی بە کوردی کراوی ئەو شیعرەی احبکی نزار قەبانی بۆ بخوێنمەوە. ئاخر هەمیشە شیلان ئەیووت تا نەبم بە ژنت ئەم شاتانە نابینیت. من لە قیژەی باجی ئافتاوی مردو شۆر داچلەکیم کە هاواری کرد ناجائیزە تۆ بێیتە ژورەوە بۆ ئەم ژورە ئازاد بە توندی منی ڕائەکێشاو دو ژنی تر بە دەم پرتەو بۆڵەوە ئەیانویست ڕێگریم لی بکەن. من باکم بە هیچ نەبو ئەمویست بۆ دوا جار لە گەڵ شیلانا ڕاکشێم پاڵێکی توند تۆزێک بە ئاگای هێنامەوە تەنها چاوە ڕقاویەکانی باوکمم بینی ئیتر خاڵە قادرم باوەشی پێدا کردمو خستمیانە ناو سەیارەکەی باوکم. تا ئەو کاتەی باوکم بە توڕەییەوە هاواری نەکرد نەم ئەزانی کە من لە ماڵی خۆمانم باوکم لە تورەییا کەفی ئەچرەکاندو چاوەکانی بەو شێوە دەر پەڕی بون کە پێم وابو ئەکەونە سەر زەوی. من هەستم بە ژمارەی کەسەکان نەئەکرد بەڵام دەنگی خاڵمو باوکمو کا قادری هاوڕێێ باوکمو مامۆستا عەلیو چەندینی ترم ئەبیست کە لە ژورەکەدا بون. من یەکەم جار بو کە باکم بە باوکم نەبێت یەکەم جارم بو هەست بە هیچو پوچی خۆم بکەم. ئاخر هەر جار کە باوکم تورە ئەبو من یەکسەر دیمەنی میز بەخۆ کردنەکانم ئەهاتنەوە بەرچاو کە لە مناڵیما لە ژێر ئازاری زلەی باوکما پێڵاوەکانم پڕ ئەکرد لە میز. بۆ یەکەم جار لە ژیانما بەرانبەر باوکم وەستامو هاوارم کرد تۆ شیلانت کوشت هەموتان شیلانتان کوشت هەموتان. باوکم بە هاوارەوە پەلاماری دام بەڵام خاڵە قادرم گرتی باوک هاواری کرد گەرەکتە کچی حیزێک بکەمە بوکی خۆم گەرەکتە حەیای چەن ساڵەم لەم شارەدا بوەی گەرەکتە سومعەم بخەیتە دەمی سەگ مامە حەمە عەلیت دە جار سواری دایکی بوە تۆش گەرەکتە کەنیشکەکەی بکەیتە ژنی خۆت گەرەکتە ببی بە گەواد باوکم ئەیوتو ئەی وتەوە بەڵام منیش ئەمویست بڵێم منیش لە حاڵەتێکی هیستریا هاوارم کرد باسی حیزو گەوادت کرد باوکە حیزو گەواد هادەی پێم بڵێ کێ لەم شارەدا حیزو گەواد نیە باوکە کێ؟ باوکە تۆ وتت مامە حەمەعەلیم سواری بەدیعە خان خان بوە بۆیە نابێت من کچەکەی بهێنم ئەی بابە گیان خۆ ئەبێت کەسیش کچەکەی مامە حەمەعەلیم نەهێنێ چونکە ئەویش وەک باجی بەدیعەی کردوە باوکە. کەواتە باوکە مامە حەمە عەلیشم حیزە کێ گەوادو حیز نیە باوکە کێ ئەو مەلا مەحمودەی کە پارە لە تۆو دەوڵەمەندەکانی شار وەر ئەگرێت بۆ قاتو کڵاش هەورامی. ئەویش گەوادە باوکە ئەویش گەوادە چونکە ئەزانیت پارەکانی ئیوە هەموی حەرامە باوکە. ئەی ئەو پیاوەی کە ئێوە لە تەعزیەدا لە بەری هەلئەسن باوکە ئەو چی؟ ئەی خۆ ئەویش سواری ئەم نیشتیمانە بوەو رۆژی سەد جار تەعدای ناموسی لی ئەکا .ئەی مەگەر ئەویش حیز نیە باوکە مەگەر ئەویش حیز نیە. کێ گەواد نیە باوکە کی گەواد نیە ؟ ئەی ئەو پیاوەی کە لە عەمرەوە ڕەسم ئەگرێتو ماڵی خەڵکی ئەخوات ئەو چی باوکە گیان؟. بۆ لەم شارەدا بەس باجی بەدیعە بێ ئەخلاقە باوکە چونکە لەشی خۆی ئەفرۆشیت. ئەی چی بەو پیاوە ئەڵێێت کە بە ناوی تەکیەو خانەقاوە خەریکی گەوج کردنی خەڵکەو پارەی حیزبە سیاسیەکان وەر ئەگرێت. ئەی چی بەو مەلایە ئەڵێێت کە پیرەژنەکان ئەخەڵەتێنێو پارەی زۆریان بە ناوی حەج بۆ کردنەوە لێ ئەخوات؟ ئەی ئەوانە حیزو گەواد نین باوکە ؟ باوکە کێ بی ئەخلاق نیە کێ؟. من نازانم باوکم بە چی لێی ئەدام چونکە هەستم بە هیچ شتێک نەئەکرد منیش وەک شیلان جەستەیەکی بی گیان بوم باکم نە بە لێدان بو نە بە ئیهانە. من نازانم ئەو رۆژە چۆن لە ماڵ برامە دەرەوە بەڵام دوای بیست ساڵ ئیستاش لەم غوربەتەوە بۆنی لاشەی سوتاوی شیلان لە لوتمدایە ئیستاش لەو باوەڕەدام کە باجی بەدیعەی دایکی شیلان لە نیوەی پیاوەکانی ئەو شارە بە مامە حەمە عەلیشمەوە بە ئەخلاق تر بوو

تێبینی/ مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ سایتی زانکۆلاین.

ئەم نوسینانە بەردەوام دەبێت لە ماڵپەرەکەمان

euro2016-background-super



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

زۆرینەمان بی ئەخلاقین باوکە گیان زۆرینەمان حیزو گەوادین باوکە گیان Reviewed by Unknown on 10:31:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.