Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

نێچیرەڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژن دەکات و دەڵێ هەموو ساڵی بە خۆشی

 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانى:

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى نه‌مرى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و گیانفیداكانى، ئینجا له‌ هه‌موو خوشك و برایانى موسڵمانى كوردستان و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى جه‌ژنێكى شاد و پشوویه‌كى ئارامیان بۆ ده‌خوازم. له‌م جه‌ژنه‌دا به‌وپه‌ڕى شكۆدارى و پێزانینه‌وه‌ یادى ئازیزان، ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین كه‌ مه‌ردانه‌ گیان و خوێنى خۆیان به‌ كوردستان و پاراستنى گه‌له‌كه‌مان به‌خشى تاكو ڕۆڵه‌كانى كوردستان له‌ ئارامیدا بژین و له‌ سایه‌ى قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانى ئه‌وانه‌وه‌ به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر هه‌نگاو بنێن. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ژنى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان و هه‌موومان جه‌ژن و یاد و بۆنه‌كانى داهاتوو له‌ دۆخێكى باشتر و له‌ كوردستانێكدا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌واوى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستانى تیادا به‌دى هاتبێت. دووباره‌ جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، هه‌ر له‌ كامه‌رانیدا بن.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان

24.6.2017



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نێچیرەڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژن دەکات و دەڵێ هەموو ساڵی بە خۆشی Reviewed by Xwendga Kurdish on 8:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.