Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قیژەکانی شەهەی میمکە حەلاو

قیژەکانی شەهەی میمکە حەلاو !.حسێن على شريف

گەڕەکەکەی ئێمە تاکە گەرەکی ئەو شارە بو کە شۆستەیەکی بەرزی تێدا بێت.شۆستەکە بە پانی دو مەترو بە درێژی دو سەد مەتر لەم سەری گەڕەکەوە هەتا ناو چەمەکە درێژەی پێ درا بو.

ئەم شۆستە بریتی بو لە بۆریەکی چوار گۆشەی چیمەنتۆ کە زێرابی گەڕەکی ئیمەو گەڕەکەکانی تریشی ئەگایندە ناو چەمەکە.

سەر شۆستەکە وەک شەقامێکی گرنگ بۆ ئێمەی ئەهلی گەڕەک بە کار ئەهات ،مناڵەکان یاری تانجەرۆو لێ خوڕینی بۆڵبرینیان لە سەر ئەکرد،.

گەورەکان بۆ گەشتن بە بازاڕو مزگەوتەکەی مەلا سەعید بە کاریان ئەهێنا ،گەنجەکانیش بۆ شاردنەوەی مجەلەی ڕوتو بۆ دەسپەر کردن ،جار جارەیش بۆ یەکتر گاین ئەچونە ناوی.

.
کچانی گەرەک ئەوانەی تۆزیک جاحێڵ بون تەنها ئەو کاتانە بۆیان هەبو بە سەر شۆستەکەدا بڕۆن کە زبڵیان ئەبرد بۆ سرکەوانەکەی بەردەم ماڵ حاجی کاکەوڵا.

ئەوانەشی کە تۆزیک مناڵ تر بون جار جارە لە بن شۆستەکەدا یاری مورو مورێنو ماڵە باجێنەیان ئەکرد.
شەهەی دادە حەلاو تەمەنی تەنها شەش ساڵانێک ئەبو من هەرگیز شەهەم نەدیبو لە گەڵ هاو تەمەنەکانیا یاری بکا .هەرگیز شەهەم نەدیبو بوکیکی هەبێت، جگە لە مەکسیە سپیە شرەکەی هەرگیز شەهەم لە ناو جلێکی ترا نەدیبو بە رۆژانی جەژنیشەوە.

شەهە نەئەڕۆشتە قوتابخانە بەڵام هەمو بەیانیەک سەعات حەوت بە خۆیوو سینیەک شروبو * تەشتێک گوڵە بەرۆژەوە لە بن شۆستەکەدا دائەنیشتو شتەکانی ئەفرۆشت..

دادە حەلاویش لە ماڵەوە بە ڕەنگو ئاوو شەکر چلورەی دروست ئەکردو بە مناڵانی گەڕەکی ئەفرۆشت..
ئەو نیوەڕۆم لە بیرە کە منو خالیدی حاجی موحەمەد بۆ چلورە کڕین چوین بۆ ماڵی دادە حەلاو.

ئەو کاتەی دادە حەلاو پارەکەی لە ئێمە وەرگرتو ڕۆشت چلورەکانمان بۆ بهێنێ بینیمان مەلا سەعیدو کا نامیقو عەلی مامەکاکەوڵا بە بێ لە دەرگا دان خۆیان کرد بە حەوشەکەی ماڵ دادە حەلاوا.

دادە حەلاو کە پیاوەکانی دی بە پەشۆکاویەوە پەلاماری سەرپۆشەکەی سەری داو یەکسەریش هاواری کرد کەریم ڕاکە میوانمان هات.

کا کەریم کە بە پەلە هاتە حەوشەوە دیمەنی مەلا سەعیدی بینی بە پەشۆکاویەوە وتی خۆ ئەمرۆ جەژن نیە خەیرە مامۆسا گیان وا هاتون بۆ ئێرە.
مەلا سەعید وەک ئەوەی بیەوێت هەواڵێکی قورسو ئاگادری لە کارەساتێکی مەزن بدا تۆزێک خۆی قیت کردەوەو دو نەرمە کۆکەی بۆ کردو کەوتە قسە.
مەلا سەعید…………………………………………کەریم تۆ ئەزانی شەرع شەرمی نیەو منیش بۆ ئەوەی لای خوا گوناه بار نەبم هاتوم تا ئەمەت پێ بێژم.

کا کەریم بە ترسو شڵەژانەوە…………………………فەرمو مامۆسا گیان تۆ راست ئەکەیت شەرع شەرمی نیە.

مەلا سەعید…………………………………………..ئیمڕۆ لای نیوەڕۆکەی کە بەرەو مزگەوت ئەچوم ئەو کەنیشکەی تۆم بینی لە سەر شۆستەکەوە بازی دایە خوارۆ !.

جا خۆیشت ئەزانی کەنیشک ناسکەو جایز نیە لە شوێنی بەرزۆ باز بدا رەنگە لە کچێنی بکەوێت..!

جا ئیساکانێ بۆیە هاتوم بۆ ئەیرەو کا نامیقو کا عەلیشم تەکی خۆما هاوردوە تا یەمە بوینە شایەت وە سەر کەنیشکەکەو سبەی ئەگەر کەنیشکەکە شوی کردو چتێک قەومیا ئەوە ئێمە شایەتین کە ئەم کەنیشکە وە مناڵی بازی داوەو رەنگە لەو باز دانەدا لە کچێنی کەوتبێ.
دادە حەلاو هەر کە گوێی لە قسەکانی مەلا سەعید بو پەلاماری شەهەی داو وەک جوجکەیەکی لاواز لە ژێر چنگی پشیلەیەکی دڕا ئاوا بەر بوە شەهەو بە قیژەو هاتو هاواری وەی چیت پی کردین شەهە کەوتە لێدانی شەهە..

من ئێستاش زریکەکانی شەهەم وەک بۆمبێک لە مێشکا ئەزرنگێتەوە.ئێستاش دیمەنی فرمێسکو چڵمە تێکەڵەکەی شەهەم لە بەر جاوە کە بە پاڕانەوە ئەیوت بەخوا هیچم نەکردوە..

حەلاو زو گوریسی مانگاکەی هیناو شەهەی بە دار توەکەوە بەستەوە بێ ئەوەی یەکیک لە پیاوەکان ڕێگری لە حەڵاو بکەن.

کا کەریم بە کزۆڵیو حەسرەتێکەوە ڕوی کردە مەلا سەعیدو وتی مامۆسا گیان ئیتر بەشکومە خوا هیچ نەبوبێو بەڵکو ئەو پیاوەتیە بکەی لە ڕێی خوادا لە وەرەقەیەک بینوسیتو کا عەلیو کا نامیقیش بنوسیت تا بۆ دوارۆژ ئەگەر جتیک بو ئەمەمان وە دەستۆ بێت.

مەلا سەعید وەک ئەوەی گرەوی مەتەڵێکی گەورەی بردبیتەوە زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوی وتی بە کا کەریم ئێوارە هاتی بۆ نویژی عیشا بیرم بخەرەوە تا لە مزگەوت بینوسین.
پیاوەکان چونە دەرەوە کا کەریمیش بە کزۆڵی بەرەو کادێنی مانگاکە ڕۆشت بەڵام حەلاو هەر وازی لە شەهە نەئەهێناو شەهەش هەر ئەکورازیەوەو ئەیوت بەخوا دایە گیان هیچم نەکردوە.
ئێستا سیو پێنج ساڵ بە سەر ئەم ڕوداوەدا تێ پەڕیوە بەڵام من هێشتا نازانم بۆچی ئەبو شەهە بە باز دانێک لە کچێنی بکەوێتو منو کەمالی برای شەهە بە رۆژی دو دەسپەڕو کەرگاینو سۆک لە یەک هەڵدانو سەیری فلیمی خەلاعیو هەزار بەزمی تر لە کوڕێنی نەئەکەوتین.

من تا ئێستاش نازانم بۆچی مەلا سەعید رۆژێک پەلی یەکێک لەو کوڕانەی نەگرت کە لە ئاودەستی مزگەوتەکەی ئەوا مناڵیان ئەگاو نەیئەبردن بۆ ماڵ باوکیان شاهیدیان لێ بگرێت کە ئەو لە کوڕێنی کەوتوە.

ئێستاش دوای سیو پێنج ساڵ شەوانە شەهە دێتە خەونمو بە گریانەوە ئەڵێت بەخوا هیچم نەکردوە.ئەو کاتەی بە خەبەر دێم گیانم غەرقی عارەقی سارد بوەو ترس خەریکە ئەمخنکێنێ.

شەهە بوەتە زامێک هیچ دکتۆرێک ناتوانێت تیماری کا بۆم.

شەهە بوەتە سەرابێک کە لە هیچ جێگایەکی خۆشی ئەم دونیایەدا پشویەک نادەم.

من نەخەوتوم بەڵام خەو ئەبینم کە شەهە ئەقیژێنێو هاوار ئەکا بۆ من کە لە ژێر چنگی حەلاوی دایکی دەری بهێنم بەڵام هەرچی ئەکەم هەنگاوەکانم هەڵنایەنو ناتوانم بگەمە شەهەو ڕزگاری کەم.

من نەخەوتوم بەڵام خەون ئەبینم کە مەلا سەعید چمکی کەواکەی کردوە بە ناو دەرپێ خامە سپیەکەیداو پیاوانی گەڕەکی بە دواوەیە بەرەو ماڵی شەهەکان ئەڕوات.

وەک چۆن منو کوڕەکانی تر لە جانتاکەی دەستی رەحیمی خەتەنە کەر ئەترساین ئاواش شەهەو ئامینو نەسرینەکان لە زیارەتی ناوەختی مەلا سەعید ئەترسان 
ئای شەهە تۆ چ دەردیکی بی دەرمانی کە کرایتە جەستەی من

ئای شەهە ئێستا دوای سیو پێنج ساڵ من نازانم تۆ لە کوێیتو چۆن ئەژیت بەڵام ئەوە ئەزانم ئازارەکانی تۆ ،گریانەکانی تۆ، لیدانەکانی تۆ وای لە من کرد کە لە خەونێکی سەخیف بێدار ببمەوە تف بکەم لە هەرچی دابو نەریتی حیز هەیەو میز بکەم بە مێزەرەکەی سەری مەلا سەعیدا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

قیژەکانی شەهەی میمکە حەلاو Reviewed by Unknown on 4:31:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.