Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند سەرنجێك و وەبیرهێنانەوەیەك لەسەر ڕێکەوتنامەکەی پاریس، بۆچی ئەوەندە گرینگی پێدەدرێت؟

بەر لە ڕێکەوتنامەکە، بەردەوام زاناکان جیهانیان لە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا ئاگادارکردەوە، تاوەکو گەیشتە ئەم ئاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو سەرکردەکانی جیهانی بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی ڕێکەوتنێك بکەن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن و پشتبەستن بە وزەی سەوز. ئەم ڕێکەوتنامەیە لە ٣١ی١٢ ٢٠١٥ نێوان ١٩٦ وڵات واژۆ کرا، ئامانجەکەی ئەوەبوو کە گازە سەوزەکان کەمبرێتەوە و خۆمان بگونجێنین لەگەڵ وزەی سەوز و باج بخرێتە سەر ئەوانەی کە ڕێژەیەکی زۆر گازی دوانۆکسیدی کاربۆن بەرهەمدێنن. ئامانجی سەرەکی ئەوەبوو کە ڕێگری بکەن لە زیاتر بەرزبوونەوەی تێكرای پلەی گەرمی زەوی.

18767542_1210978232361014_3447017209405743747_n (1)

زەوی چ زیانێکی بەرکەوتووە لەماوە ڕابردوو؟

بەهۆی ئەوەی ڕێژەی گازە سەوزەکان لەناو بەرگەهەوا زیادبووە، تێکرای پلەی گەرمی زیادی کردووە، بەهۆی ئەم گەرمبوونە بەفرەکان دەستیان کرد بە توانەوە، توانەوەکە بەردەوامەو بە خێرایی وا ڕوودەدات. نەخشەی بارانبارین گۆڕاوە، هەندێك شوێن بەرەو بەبیابانبوون دەڕۆن (بۆ نمونە عێراق و بەشێك لە هەرێمی کوردستانیش)، وشکە ساڵی، کەمبونەوەی ئاوی ژێرزەوی، هاتنی زریان لە ناوچە قەڕاغ ئاوەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، ژێرئاوکەوتنی دوورگە نزمەکان، تێکچوونی نەخشەی کەشوهەوا (بە هاوین بەفر دەبارێت).

 

چەند پلەی گەرمی بەرزبۆتەوە؟

پێش ئەوەی باس لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بکەین دەبێت بزانین کە ئێمە باس لە پلەی گەرمی زەوی دەکەین وەكو هەسارەیەك کە لە ماوەی سەدەی ڕابردوو تاوەکو ئێستا ٠،٨ پلەی سیلیزی بەرزبۆتەوە، دوو لەسەر سێی ئەم پلەیە لە دوای ساڵی ١٩٧٥ بەرزبۆتەوە و بە خێراییەکی زۆر. گۆڕانی یەك پلە لە پلەی گەرمی هەسارە کاریگەری زۆرە، تەنانەت ئەگەر یەك پلە کەمیکردبا چاخی بەستەلەك ڕوویدەدا.

ئەی ئەگەر پلەی گەرمی زەوی بەرزبێتەوە بۆچی لە هاوینە شوێن هەیە بەفری لێدەبارێت؟ بۆچی زستانمان لە پێشان ساردترە؟

بەهۆی ئەوەی بەفرەکان زۆر بە خێرایی دەتوێنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ناردنی ساردیێکی زۆر بۆ زەریاکان، سەرەنجام شەپۆڵی سەرما زیاد دەبێت، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی‌یە، تاوەکو بەفرەکان تەواو دەتوێنەوە.

 

گەورەترین مەترسی چی‌یە بۆ سەر زەوی؟

یەکێك لە گەورەترین مەترسی بۆ سەر زەوی قڕبوونی زیندەوەرانە، لە مێژووی زەوی پێنج جار زیندەوەران بە خێراییەکی زۆر قڕبوونەو لەناوچوونە، لەسەر ئاستی جۆر، بۆ نمونە یەکێك لە گەورەترین قڕبوونەکان بریتی‌یە لە قڕبوونی دەیناسوڕەکان. لە ئێستادا ئێمە لەناو قڕبوونی شەشەمداین، بە خێراییەکی زۆر جۆرەکانی زیندەوەران بۆ هەتا هەتایە ماڵئاواییمان لێدەکەن، هەموو قڕبوونەکانی پێشتر بەهۆی ڕووداوی سروشتی ڕوویداوە، بەڵام قڕبوونی ئەمجارە بەهۆی هەڵسوکەوتی مرۆڤ ڕوودەدات. ئێمە سیناریۆیی قڕبوونی سەردەمی پێرمیان دووبارە دەکەینەوە، کاتێك ٩٠٪ زیندەوەرەکان لەناوچوون بەهۆی زیادبوونی دوانۆکسیدی کاربۆن لە بەرگە هەوا، لە ئێستاشدا ئێمە بە خێراییەکی زۆر گازی دوانۆکسیدی کاربۆن دەخەینە ناو بەرگە هەوا، وەڵامی زەویش بریتی‌یە لە قڕبوونی زیندەوەران و گەرمبوونی زەوی. گەورەترین مەترسی لە ئێستادا لەناوچوونی مەرجانەکانن.

 

مەرجانەکان چین؟ بۆ مەترسی بۆ سەر زەوی دروست دەکەن ئەگەر لەناوبچن؟

مەرجانەکان جۆرە پێکهاتەیەکی زیندووی ناو ئاوە، لە دەریاکاندا بەیەکەوە دەژین، بە ڕووبەری زۆر فراوان تەنانەت لە مانگە دەستکردەکانیش دەبینرێت کە ڕووبەرەکەیان لە ئاست ڕووبەری وڵاتان دەبێت، لە ئێستادا بەشێکی زۆریان وا لەناوچوونە، ئەوەی ماوەش دەناڵێنێت بەهۆی نەخۆشیێکی تایبەت و لەسەر لەناوچووندان. مەرجانەکان فرمانێکی زۆر تایبەتیان هەبوو، دوانۆکسیدی تواوەیان لەناو ئاو وەردەگرت، لاشەی خۆیان پێ دروست دەکرد، بەمەش هاوسەنگی دوانۆکسیدییان ڕاگرتبوو لە ئاودا، ئەگەر مەرجەنەکان لەناوبچن زەریاش دەمرێت، زەریاش بمرێت؟

 

بۆچی دۆناڵد ترەمپ دژی ڕێکەوتنامەکەبوو؟

ترەمپ کەسێكی بزنسمانە، ئەو گرینگی بە سەرمایە دەدات، پێی وایە پێویست بەوە ناکات کە چاڵاکیە خەڵوزیەکان و بەردەسوتەمەنیەکان کەمبکەنەوە و پێویست ناکات باجی دوانۆکسیدی کاربۆن بدات. بە دروشمی ئەوەی ئەمەریکا شکۆمەند دەکەینەوە جارێکیتر گرینگی بە ڕووداوە ژینگەییەکان و جیهان نادات، ئەو پێشتر لە تویتەکانیدا ڕایگەیاندبوو کە گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی تەنها پڕوپاگەندەیە، چەندین جار وتویەتی ئێمە هەست بە ساردی دەکەین کوا دەڵێن جیهان گەرمبووە؟ باوەڕی بە ئەنجامی زاناکان نی‌یە.

 

ئەگەر ئەمریکا بێتە دەرەوە چی بەسەر ڕێکەوتنامەکەدێت؟

هێشتان هیوا دەمینێت، چونکە ئەمەریکا تەنها ١٥٪ی باجەکانی لەسەرە، واتە ٨٥٪ هێشتان لەناو هاوکێشەکە دەمینێتەوە، ئەگەر ئەوانەی ماونەتەوە لەناو ڕێکەوتنامەکە بەیەکەوە بەردەوامبن هێشتان هیوا دەمینێت. لەگەڵ ئەوەی ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا ئەم بڕیارەی داوە، بەڵام بڕیارەکەی جێگەی خۆشحاڵی ئەمەریکیەکان نیە، لە یەك شەودا ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە، بەشێکی زۆر لە ئەمەریکیەکان دژ بە بڕیارەکەی ترەمپ وەستانەوە.

ترەمپ لەلایەن چەند کەسێكی ناودار وەڵامێکی خێرای درایەوە، لەوانە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا هەر هەمان ڕۆژ هاتە سەر هێڵ و بە زمانی ئینگلیزی گوتی “لە هەرکوێیەك بژین، هەرکێ بین، هەموومان یەك بەرپرسیارێتیمان هەیە” هەر لە وەڵامی دەستەواژە باوەکەی ترەمپ کە دەڵێت “با جارێکیتر ئەمریکا شکۆمەند بکەینەوە” ئیمانوێڵ گوتی “با جارێکیتر بەیەکەوە زەوی شکۆمەند بکەینەوە”.

 

ئامادەکردنی هاوکار برادۆستی

 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

چەند سەرنجێك و وەبیرهێنانەوەیەك لەسەر ڕێکەوتنامەکەی پاریس، بۆچی ئەوەندە گرینگی پێدەدرێت؟ Reviewed by Unknown on 10:52:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.