Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێنج منداڵم هەیە دەمەوێت یەکێکیان بفرۆشم ! تۆ بڵیی کەسێک هەبێت لێم بکڕیت؟

پێنج منداڵ بۆ فرۆشتن..
بابان ئەنوەر – دەربەندیخان

پێنج منداڵ بۆ فرۆشتن..
پێنج ساڵ لەمەوبەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیم لەسەر دایکی ئەم پێج منداڵە کرد لەدەربەندیخان ، کەئەوکات و تائێستاش دایکی ئەم منداڵانە بەدەست نەخۆشی شیرپەنجەوە دەناڵێنێت ، لەنزیکەوە ئاگاداری ئەم خێزانەم ئەم منداڵانە سەدان شەو بەبرسێتی ڕۆژیان کردۆتەوە.
لەوکاتەوە تا ئێستا دایکی ئەم منداڵانە ژمارەی تەلەفونی منی لامابوو، لەم ڕۆژانەدا تەلەفونی بۆ کردم وتی پێنج منداڵم هەیە دەمەوێت یەکێکیان بفرۆشم.. ! تۆ بڵیی کەسێک هەبێت لێم بکڕیت؟ بۆ ئەوەی بە پارەکەی منداڵەکانی تری پێ بەخێو بکەم دوای ئەم قسەیە دەستی کرد بەگریان و تەلەفونەکەی داخستەوە دواتر زانیم کە وەحدەی پێ نەما
کەتەلەفونەکەی داخستەوە تێگەشتم لەم وڵاتەی مندا مرۆڤ نرخی پیرە مەڕێکی نەماوە ، چونکە ئەگەر ئەو لە جیاتی ئەو منداڵانە 5 مەڕی هەبوایە ڕەنگە ئێستا بەفرۆشتنی یەکێکیان بیتوانیایە خواردنی ئەم جەژنەدابین بکا و منداڵەکانی وەک منداڵانی تر دڵیان خۆش بوایە
بەداخەوە لەو ڕۆژەوەی ئەو تەلەفونەم بۆ هاتووە هەست بە نائارامیەکی زۆر زۆر دەکەم ، بەهۆی کارەکەمەوە زۆر مرۆڤی غەدر لێ کراو و زۆر خەڵکی بەدبەخت و چارەڕەشم دیوە ، بۆیە زۆرکات ئاوات بەپیشەکەم ناخوازم و سەدان جار وتومە خۆزگە منیش وەک هەرکەسێکی تر سەرقاڵی کاریکی تر بوومایە.
بەهەرحاڵ هەرکەس دەیەوێ هاوکاری ئەو خێزانە بکا ئەمە ژمارەی تەلەفونی دایکی ئەو منداڵانەیە تەنها پێنج هەزار دینار بۆ ئەم پێنج منداڵە بەتەنیا من دەزانم چەند زۆرە..

07501703268 دایکی پێنج منداڵەکە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پێنج منداڵم هەیە دەمەوێت یەکێکیان بفرۆشم ! تۆ بڵیی کەسێک هەبێت لێم بکڕیت؟ Reviewed by Unknown on 7:43:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.