Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێکی نوێی بۆ دەرچووانی پۆلی12ی ئامادەیی دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، زیادکردنی نمرە بۆسەر نمرەی دەرچوانی قۆناغی ئامادەیی لە خولی یەکەمدا نامێنێت و ڕێژەی ٥٥% ی کورسیەکانی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دەرچوانی خولی یەکەم دەبێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت “بڕیارى نەمانى سێ نمرە بۆ دەرچوانى قۆناغى ١٢ی ئامادەیى لە ئەمساڵدا جێبەجێ دەکەین، بۆ هاندانى خوێندکارانیش بۆ دەرچوون لە خولى یەکەم، ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ ڕێژەى سەرووى (٥٥%) کورسیەکانى زانكۆ و پەیمانگەکان بۆ دەرچوانى خولى یەکەم بێت”.

وتیشی “بە ئامانجى هاندانى زياترى خوێندکاران بۆ دەرچوونیان لە خولى یەکەمدا و بەمەبەستى زووتر دەستپێکردنى دەوامى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریداوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ڕاگەیاندنى وەرگرتنى ناوى خوێندکارانى بە دوو قۆناغ بێت، بەشێوەیەک بۆ هەر قۆناغێکى دەرچوون ڕێژەیەکى گونجاو لە پلانى وەرگرتنیان بۆ دانراوە، لەوانەش ڕێژەى سەرووى (٥٥%) کورسیەکانى خوێندنى قۆناغى یەکەم بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ی ئامادەیى ئەمساڵ تەرخان دەکرێت، هەروەک ڕێژەى خواروى (٤٥%)ى کورسیەکانى خوێندنیش کە لە قۆناغى دووەم ڕادەگەیەندرێت بۆ دەرچوانى پۆلى ١٢ی ئامادەیى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵ”.

ساڵانی ڕابردوو ئەگەر خوێندکارێک لە ساڵی یەکەم و لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەییدا دەربچوایە، سێ نمرە دەخرایە سەر تێکڕای نمرەکانی، واتە ئەگەر خوێندکارێک تێکڕای نمرەکانی ٨٠ بوایە، سێ نمرەی تری پێدەدرا و تێکڕای نمرەکانی دەبوو بە ٨٣ بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندووەتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێکی نوێی بۆ دەرچووانی پۆلی12ی ئامادەیی دەرکرد Reviewed by Unknown on 6:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.